Zeynep Canlı
24 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ته‌كنه‌لۆژیا و پیشه‌سازی توركیا، موسته‌فا ڤارانك ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر جۆره پشتیوانییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی عێراق بپارێزرێت و رایگه‌یاند: "داعش زیانی زۆری به وڵاتی ئێمه‌یش گه‌یاندووه. بۆیه ده‌مه‌وێت بزانن كه به ئه‌رێنی پێشوازی له هه‌ر جۆره پشتیوانی و داواكارییه‌كتان ده‌كه‌ین. ئێمه‌یش له‌مێژه به‌ره‌نگاری په‌كه‌كه ده‌بینه‌وه. په‌كه‌كه له وڵاته‌كه‌مان ده‌ستی سووره به خوێنی خه‌ڵكانێكی زۆر و زیانی زۆری پێگه‌یاندووین. گرنگی به‌وه ده‌ده‌ین له‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌دا عێراق له‌گه‌ڵماندا بێت".
وه‌زیری ته‌كنه‌لۆژیا و پیشه‌سازی توركیا، موسته‌فا ڤارانك له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێشوازی كرد له وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق، عه‌زیز ئهلخهباز و شاندی یاوه‌ری.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڤارانك هیوای خواست توركیا و عێراق هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و بچنه ناو قۆناغێكی نوێی دینامیكی دیكه.
موسته‌فا ڤارانك ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر جۆره پشتیوانییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی عێراق بپارێزرێت و گوتی: "داعش زیانی زۆری به وڵاتی ئێمه‌یش گه‌یاندووه. بۆیه ده‌مه‌وێت بزانن كه به ئه‌رێنی پێشوازی له هه‌ر جۆره پشتیوانی و داواكارییه‌كتان ده‌كه‌ین. ئێمه‌یش له‌مێژه به‌ره‌نگاری په‌كه‌كه ده‌بینه‌وه. په‌كه‌كه له وڵاته‌كه‌مان ده‌ستی سووره به خوێنی خه‌ڵكانێكی زۆر و زیانی زۆری پێگه‌یاندووین. گرنگی به‌وه ده‌ده‌ین له‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌دا عێراق له‌گه‌ڵماندا بێت".
ڤارانك هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاماده‌ی هه‌موو جۆره ههماههنگییهكن له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ر له كاری راوێژكارییه‌وه بگره، تاكوو ده‌گاته دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی و ئاماده‌یی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵاته‌كه‌یشی راگه‌یاند بۆ ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق.