توركيا, تەكنەلۆجيا و زانست

سەردار کاراگۆز: "پەیوەندی بووەتە یەکێک لە گرنگترین بەرەکانی مەیدانی جەنگ"

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز: "تێڕوانین لانی کەم هێندەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بووەتە هێزێکی یەکلاکەرەوە. ئیدی لە سەردەمی دیجیتاڵدا لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگدا کامێرامان، کیبۆرد و ئەلگۆریتماکان هەن".

İrem Demir  | 17.04.2025 - نوێکردنەوە : 21.04.2025
سەردار کاراگۆز: "پەیوەندی بووەتە یەکێک لە گرنگترین بەرەکانی مەیدانی جەنگ"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز بەشداری لە کۆنفرانسێکدا کرد کە بە ناونیشانی "لە جەنگەکانی زانیارییدا ئاژانسی ئانادۆڵو لە خەباتی نیشتمانییەوە بۆ کێبڕکێی جیهانی" کە لە زانکۆی بەرگریی نیشتمانیی سازکرا.

لە میانی گوتارێکیدا کە لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەشی کرد، کاراگۆز ئاماژەی بەوە کرد بەدرێژایی مێژوو جەنگەکان تەنیا بە چەک سەرکەوتینان بەدەستنەهێناوە، بەڵکو بە ژیری، ستراتیجی و زانیاری سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، مەیدانی جەنگی ئەمڕۆش تەنیا لە وشکانی، دەریایی، ئاسمان، بۆشایی ئاسمان و جیهانی سایبەردا سنووردار نییە.

کاراگۆز جەختی لەسەر ئەوە کردەوە پەیوەندی بووەتە یەکێک لە گرنگترین بەرەکانی مەیدانی جەنگ و، ڕایگەیاند: "بەهێز ئەوەیە بتوانێت لە ژیریی، بیروباوەڕ و تێڕوانینەکاندا باڵادەست بێت، نەک تەنیا لە بەرەی جەنگدا. دەتوانن بە ستراتیجی پەیوەندی دروست ئاسانتر جەنگێکی سەخت ببەنەوە، یاخود پێچەوانەکەشی ڕاستە. جەنگێکی ئاسانیش بە ستراتیجی پەیوەندی هەڵە یان بە تێچوویەکی زۆر دەیبەنەوە یانیش شکستدەهێنن. لەبەرئەوە ئێمە بە پێویستی دەزانین لە هەموو ئۆپەراسیۆنەکاندا پەیوەندیکارێکتان لەگەڵدا بێت".

گوتیشی: "تێڕوانین لانی کەم هێندەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بووەتە هێزێکی یەکلاکەرەوە. ئیدی لە سەردەمی دیجیتاڵدا لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگدا کامێرامان، کیبۆرد و ئەلگۆریتماکان هەن. لە جەنگە مۆدێرنەکاندا هەواڵ بە یەکێک لە گرنگترین چەکەکانی زانیاری دروست و متمانەپێکراو دادەنرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın