Emre Aytekin
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
ئەمساڵ خەڵاتی نۆبێل لە بواری فیزیا بەخشرایە هەریەکە لە رۆجەر پێنڕۆس-ی بەریتانی، راینهارد گێنزەل-ی ئەڵمانی و ئاندریا گێز-ی ئەمریکی.
ئەکادیمیای شاھانەی سوید لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە خەڵاتەکە بەهۆی دۆزینەوەی نوێ لە "بیردۆزی پەیوەستبوونی گشتیی پێکهاتەی کونە رەشەکان"، دراوەتە پێنڕۆس.
هەروەها بەهۆی لێکۆڵینەوە لە "بوونی کونێکی رەشی گەورە لە ناوەندی رێگای گەلەئەستێرەی کاکێشان" خەڵاتەکە بە گێنزەل و گێز بەخشراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل بۆ ئەمساڵ لە فیزیا، توانیویانە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە رازئامێزترین دروستکراوی گەردوون بەرەوپێش ببەن.