توركيا, تەكنەلۆجيا و زانست

تێکنۆفێست ئیستانبوڵ دەرگاکانی بەڕووی سەردانیکاراندا کردەوە

تێکنۆفێست کە تا ئێستا میوانداریی نزیکەی ١١ ملیۆن کەسی کردووە، لە ئیستانبوڵ دەرگاکانی بەڕووی سەردانیکاراندا کردەوە و، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ میوانداریی ئارەزوومەندانی تەکنەلۆجیا دەکات.

Abdulkadir Günyol  | 17.09.2025 - نوێکردنەوە : 18.09.2025
تێکنۆفێست ئیستانبوڵ دەرگاکانی بەڕووی سەردانیکاراندا کردەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

فێستیڤاڵی تێکنۆفێست ئیستانبوڵ، کە بە سەرۆکایەتی وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا و وەقفی تیمی تەکنەلۆجیای تورکیا ڕێکخراوە، دەرگاکانی بەڕووی سەردانیکاراندا کردەوە.

ئەم فێستیڤاڵە کە ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی پەیوەندییە جیهانییەکانیيەتی، لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت و، تیایدا کێبڕکێ و نمایشی ئاسمانیی ئەنجام دەدرێت.

لە تێکنۆفێست ئیستانبوڵ دا، بە بەشەکانی پێشبڕکێ کە پشتیوانی لە گەشەی تەکنەلۆجی دەکات لە بوارە چارەنووسسازەکاندا، ئەو تیمانەی لە ٥٨ بەشی سەرەکی و ١٣٧ بەشی لاوەکییدا قۆناغی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان تێپەڕاندووە، بە گشتی سوود لە زیاتر لە ٨٥ ملیۆن لیرە پشتیوانی دارایی وەردەگرن. ئەو تیمانەی پلە بەدەست دەهێنن، بە گشتیی زیاتر لە ٦٥ ملیۆن لیرە خەڵات وەردەگرن.

لە چوارچێوەی تێکنۆفێست ئیستانبوڵ دا، زیاتر لە ٥٦٥ هەزار تیم و یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کێبڕکێکار داواکاریان بۆ کێبڕکێکانی تەکنەلۆجیا پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی خەونەکانیان بکەنە ڕاستیی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın