جيهان, تەكنەلۆجيا و زانست

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە وەزارەتی دادی ئەمریکا گووگڵ ناچار دەکات کرۆم بفرۆشێت

Dilara Zengin Okay  | 19.11.2024 - نوێکردنەوە : 20.11.2024
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە وەزارەتی دادی ئەمریکا گووگڵ ناچار دەکات کرۆم بفرۆشێت

Washington DC

واشنتۆن - AA

بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی وەزارەتی دادی ئەمریکا بڕیاریانداوە داوا لە دادوەر بکەن گووگڵ ناچار بکات ماڵپەڕی کرۆم بفرۆشێت.

بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ کە بە پشت بەستن بەو سەرچاوانەی خاوەنی زانیاریین و نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، وەزارەتەکە داوا لەو دادوەرە دەکات کە لە مانگی ئابدا بڕیاریدا لە بارەی ئەوەی گووگڵ بە شێوەیەکی نایاسایی قۆرخکاری بازاڕی کردووە، ڕێوشوێن سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد و سیستمی کارپێکردنی مۆبایلە زیرەکەکانی ئەندرۆید بگرێتەبەر.

بەرپرسانی دژەقۆرخکاری سەربە وەزارەتی دادی ئەمریکا داوا لە دادوەرەکە دەکەن گووگڵ ناچار بکات ماڵپەڕی کرۆم بفرۆشێت.

دادوەری فیدراڵی، ئەمیت میهتا لە ئەمریکا لە مانگی ئابدا بڕیارێکی گرنگی لە بواری تەکنەلۆجیای ئینتەرنێتدا لەسەر ئەوەی گووگڵ "قۆرخکاری نایاسایی" لە گەڕان و ڕیکلامی گەڕان دروستکردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın