Ahmet Dursun,Hemın Othman Mohammed
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكا به فه‌رمی سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته نێو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه بیانییه‌كانه‌وه، پلاتفۆڕمی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام هه‌ژماری فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی داخست.
ئینستاگرام هه‌ژماری قاسم سوله‌یمانی داخست كه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌كانی سوپای پاسدارن لە دەرەوەی سنووری ئێران به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچنه ناو لاپه‌ڕه‌ی ئینستاگرامی سوله‌یمانی-یه‌وه، ئاگادار ده‌كرێنه‌وه له هه‌ڵگرتنی لاپه‌ڕه‌كه‌ی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رۆژی هه‌شتی نیسان، رایگه‌یاند كه سوپای پاسدارانیان خستووه‌ته ناو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه بیانییه‌كانه‌وه و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یشدا ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM)ی خسته ناو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
قاسم سوله‌یمانی له نۆی نیساندا به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێكی ڤیدیۆی كه گوتارێكی كۆنی خۆی بوو له هه‌ژماری ئینستاگرام وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه كه سوپای پاسدارانی خسته ناو لیستی تیرۆره‌وه.
دوێنێ به فه‌رمی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكا چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.