Sebahatdin Zeyrek,Mohammed Baqi Hussein
14 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2019
دێنیزلی - AA
لە شارۆچكەی سەرینهیسار سەربە پارێزگای دێنیزلی، مامۆستایەكی تەكنەلۆجیای زانیاریی ئامادەییەك، بەناوی ئێمراه بۆزكورت لە میانی ساڵێكدا لەگەڵ دوو خوێندكاری خۆیدا رۆبۆتێكی مرۆڤ ئاسایان بەناوی "ئارك" دیزاینكردووە كە توانای رۆیشتن، دانیشتن و هەستانەوە و سڵاوكردنیشی هەیە.
بۆزكورت كە مامۆستای تەكنەلۆجیای زانیارییە لە ئامادەیی پیشەیی موفتو ئاریف ئاكشیت، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو دەستێكی دەستكردیان دروستكردووە، لەگەڵ رەمەزان چەتینداغ و سینان كاكساڵی خوێندكاریدا، دەستیان بە ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی نوێ كردووە.
لە وەرشەی خوێندنگەكەدا لە ئەنجامی ساڵێك كاركردندا، رۆبۆتێكی مرۆڤ ئاسایان دیزاینكردووە كە پارچەكانیان بە پرینتەری سێ رەهەندیی خوێندنگەكە بەرهەمهێناوە و دیزاینی رووكار و پڕۆگرامەكەشی خۆیان ئامادەیانكردووە.
رۆبۆتەكە ناوی "ئارك"ە و توانای رۆیشتن، دانیشتن و هەستانەوە و سڵاوكردنیشی هەیە.
بڕیارە "ئارك" بەشداری لە سێزدەهەمین پێشبڕكێی نێودەوڵەتیی MEB رۆبۆتەكاندا بكات كە لە شاری سامسون بەرێوەدەچێت.
