ئه‌نقه‌ره-AA
یاریی نێوان یانه‌كانی چێڵسی و لیڤه‌رپوڵ له‌میانی ركابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی ٢١ی پرێمه‌رلیگدا، به ئه‌نجامی دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتاییهات.
چێڵسی كه له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیی پێرمهرلیگدا ده‌ستی به هه‌فته‌ی ٢١ كرد، میوانداریی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی كرد كه له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییدایه.
یانه‌ی میوان به گۆڵه‌كانی مانێ و سه‌ڵاح له خوله‌كه‌كانی ٩ و ٢٦دا توانی پێشكه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت به‌ڵام چێڵسی به گۆله‌كانی كۆڤاسیج و پولیسیج له خوله‌كه‌كانی ٤٢ و ٤٥+١دا، توانی ئه‌نجامه‌كه به‌ر له‌وه‌ی بگاته گێمی دووه‌م، یه‌كسان بكاته‌وه.
به‌و ئه‌نجامه‌ش چێڵسی خاڵه‌كانی بۆ ٤٣ و لیڤهرپوڵیس بۆ ٤٢ خاڵ به‌رزكرده‌وه. هاوكات مانچێسته‌ر سیتی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه و به ١٠ خاڵ له‌پێش چێڵسی دووه‌مه‌وه‌یه.