ئیستانبوڵ- AA
به گونجاو نه‌زانراوه هانده‌ران له یاریی نێوان توركیا-لاتڤیادا ئاماده‌بن كه بڕیاره سبه‌ینێ له ئیستانبوڵ له‌میانی پاڵاوتنه‌كانی گرووپی G بۆ مۆندیالی ٢٠٢٠ی قه‌ته‌ر، ئه‌نجامبدرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێی توركیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، ده‌سته‌ی فیدراسیۆنه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنی نوێی سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه و به پێویستی زانیوه له‌م قۆناغه‌دا رێكاری نوێ بگیرێنه به‌ر و خۆپارێزیی بكرێت له‌و دۆخانه‌ی كه ده‌بنه مایه‌ی مه‌ترسی.
فیدراسیۆنه‌كه ئاشكرایكردووه، به گونجاو نه‌زانراوه له یارییه‌كه‌ی نێوان توركیا-لاتڤیادا، كه بڕیاره سبه‌ی سێشەممە له ئیستانبوڵ له‌میانی پاڵاوتنه‌كانی گرووپی G بۆ مۆندیالی ٢٠٢٠ی قه‌ته‌ر ئه‌نجامبدرێت، هانده‌ران ئاماده‌بن.