Doğa Kırmızıoğlu
11 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ماوەی ھەفتەیەکدا لە خولی پلە نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا (پرێمیەر لیگ) ئەنجامدراون، ٧٢ حاڵەتی پۆزەتیڤ دەستنیشان کراوە.
بەپێی ئەو روونکردنەوەی کە لە ماڵپەڕی پرێمیەر لیگ بڵاوکراوەتەوە، لە ٣-٩ی کانوونی دووەم ١٢ ھەزار و ٩٧٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ئەنجامی ٧٢ پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە.
دوای ئەوەی لە ٢٧ی کانوونی یەکەم لە پرێمیەر لیگ ژمارەیەکی پێوانەیی بە ١٠٣ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکرابوو، ئەوە بۆ دووەم ھەفتەیە لەسەر یەک ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون کەمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینیێت.