ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی ھەڵبژاردەی پۆڵەندا و ئەستێرەی یانەی بایرن میونخ، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، وەكو باشترین یاریزانی تۆپی پێی ساڵ لە ئەڵمانیا ھەڵبژێردرا.
لەو دەنگدانەی کە بەبەشداريى رۆژنامەنووسان و نووسەرانی بواری تۆپی پێ لە ئەڵمانیا ئەنجامدرا، لیڤاندۆڤسکیی تەمەن ٣٢ ساڵان، بە کۆکردنەوەی ٣٥٦ دەنگ لە کۆی ٥٦٣ دەنگ، وەکو باشترین یاریزانی تۆپی پێی ساڵ ھەڵبژێردرا.
تۆماس مولەرى ھاویانەی لیڤاندۆڤسکی، بە ٤١ دەنگ پلەی دووەم و یاریزانی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند ئێرلینگ ھالاند بە بەدەستھێنانی ٣٨ دەنگ لە پلەی سێیەمدا جێگیربوو.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، لە وەرزی رابردوودا لە كۆى ئەو ٤٠ یاريەى كە لەگەڵ بایرن میونخ بەشداربوو، توانی ٤٨ گۆڵ تۆماربکات و بە تۆمارکردنی ٤١ گۆڵ لە يەك وەرزى خولی بۆندس لیگادا، توانی ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە ماوەی یەک وەرزدا لە ئەستێرەی پێشووی ئەڵمانیا گێرد مولەر وەربگرێت و ژمارە پێوانەییەکە بە ناوى خۆیەوە تۆماربکات.