Istanbul
ئیتسانبوڵ - AA
ئه‌ستێره‌ی كرواتیی، لوكا مۆدریچ بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی فیفا بۆ باشترین یاریزانی پیاوی ئه‌مساڵ.
له رێوره‌سمێكدا كه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو، باشترینه‌كانی ساڵ له لایه‌ن فیفاوه ده‌ستنیشانكران. خه‌ڵاته‌كه تا ساڵی ٢٠١٠ به هاوبه‌شیی له لایه‌ن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ و فیفاوه ده‌به‌خشرا، به‌ڵام دوای كۆتاییهاتنی هاوبه‌شیی نێوانیان، ئه‌مساڵ بۆ جاری سێیه‌مه فیفا رێوره‌سمی دابه‌شكردنی "خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی ساڵ" دابه‌شده‌كات.
له ئه‌نجامی ده‌نگدانی گرووپێكی هه‌ڵبژێردراو له راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كان و كاپتنه‌كانیان، رۆژنامه‌وانان و هاوكات به‌شداریی خه‌ڵكی ئاسایی‌دا، ئه‌ستێره‌ی كرواتیی یانه‌ی ریال مه‌درید، لوكا مۆدریچ وه‌ك باشترین یاریزانی پیاوی ساڵ، هه‌ڵبژێردراو و خه‌ڵاتكرا. به‌و شێوه‌یه‌ش مۆدریچ توانی پێش هه‌ریه‌ك له ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی و یاریزانی یانه‌ی یوڤێنتوس، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئه‌ستێره‌ی میسری و یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، محه‌مه‌د سه‌ڵاح بكه‌وێت.
هاوكات خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ساڵ، درایه گۆڵپارێزی به‌لجیكی یانه‌ی ریال مه‌درید، تیبۆ كۆرتوا و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ژن بۆ ئه‌مساڵیش درایه یاریزانی به‌ڕازیلی یانه‌ی ئۆرلاندۆ پرایدی ئه‌مریكی، مارتا.
له باشترین پێكهاته‌ی ساڵیش‌دا هه‌ریه‌ك له دی گیا، دانی ئه‌لڤێس، رامۆس، ڤاران، مارسێلۆ، هازارد، مۆدریج، كانتێ، مێسی، رۆناڵدۆ و مباپێ بوونیان هه‌یه.
هاوكات دیدێ دیشامپ-ی فه‌ڕه‌نسی به باشترین راهێنه‌ری ساڵ هه‌ڵبژێردرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن