ئیستانبوڵ ــ AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی ٢٧هەمین ھەفتەی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (لا لیگا) ، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٤ ـ ١ لە ریال سۆسیداد-ی بردەوە.
لە چوارچێوەی یارییەکانی ٢٧هەمین ھەفتەی (لا لیگا)دا، یانەی ریال مەدرید میوانداری یانەی ریال سۆسیداد-ی کرد.
سەرەتا لە خولەکی ١٠ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانی ریال سۆسیداد، مایکل ئۆیارزابالی بە لێدانێکی سزا یەکەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
دواتر لە خولەکی ٤٠ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانی ریال مەدرید، ئیدواردۆ کاماڤینگا گۆڵی یەکسانی بۆ یانەی تۆمارکرد و دوای سێ خولەک لە تۆمارکردنی گۆڵەکە یاریزانی ریال مەدرید، لۆکا مۆدریچ دووەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
ھاوکات لە خولەکانی ٧٦ و ٧٩ی گێمی دووەمی یارییەکەیش، یاریزانانی ریال مەدرید کەریم بنزیما و مارکۆ ئەسێنسیۆ گۆڵی سێیەم و چوارەمیان بۆ یانەکەیان تۆمارکرد.
یارییەکەیش بە ئەنجامی ٤ ــ ١ لەبەرژەوەندی یانەی ریال مەدرید کۆتایی ھات و سێ خاڵی یارییەکەی بەدەستھێنا.
بەم ئەنجامەیش یانەی ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٦٣ خاڵ و لە پلەی یەکەمی خولی پلە یەکی ئیسپانیادایە و ریال سۆسیداد-یش بە کۆکردنەوەی ٤٤ خاڵ لە پلەی شەشەمدایە.