رۆما - AA
لە یاری یەکەمی نیوەی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیادا، یانەی یوڤێنتوس بە ئەنجامی ١-٠ لە یانەی فیۆرێنتینای بردەوە.
رووبەڕووبوونەوەکە لە شاری فلۆرێنسا بەڕێوەچوو و نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٩٠+١دا، یاریزانی یانەی فیۆرێنتینا، لۆرێنزۆ ڤێنوتی بەهەڵە تۆپی هەڵدایە گۆڵی یانەکەی خۆیەوە و بەو هۆیەوە یانەی یوڤێنتوس بە ئەنجامی ١-٠ یارییەکەی بردەوە.
پێشتریش لە یارییەکی دیکەی نیوەی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیادا، یانەی ئەی سی میلان رووبەڕووی یانەی ئینتەر میلان بووە و یارییەکە بە ئەنجامی ٠-٠ کۆتایی هات.