Şenhan Bolelli
10 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2021
مەدرید- AA
لە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (La Liga)، یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی یانەی خێتافێ بووەوە.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی ٦٠دا، یاریزان کەریم بنزیمە و لە خولەکی ٦٦دا، یاریزان فێرنارد مێندی دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکیان بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٤٦ خاڵ بەرزکردەوە و گەیشتە ریزبەندی دووەمی یانەکانی لا لیگا، هەروەها یانەی خێتافێ لە ٢٤ خاڵ و ریزبەندی ١٣دا مایەوە.