وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا .. مانچستەر ستی لە ڕیال مەدریدی بردەوە

لە میانی گەڕی شەشەمی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) بۆ تۆپی پێ، یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی بە ئەنجامی (٢-١) لە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بردەوە.

Ahmed Hassan  | 11.12.2025 - نوێکردنەوە : 15.12.2025
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا .. مانچستەر ستی لە ڕیال مەدریدی بردەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

لە میانی گەڕی شەشەمی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) بۆ تۆپی پێ، یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی بە ئەنجامی (٢-١) لە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بردەوە.

لە میانی گەڕی شەشەمی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" میوانداری یانەی یوڤانتوسی-ی کرد.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، تا ڕادەیەک باڵا دەستی یاریزانانی یانەی شاھانە بەسەر یارییەکەدا دیاربوو و چەندین فشاریان بۆ سەر یانەی بەرامبەر دروست کرد تا گۆڵ بکەن، یاریزانی یانەی ریال مەدرید، ڕۆدریگۆ سلیڤا لە خولەکەی ٢٨دا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد.

ھەر لە گێمی یەکەمدا، ھەریەک لە یاریزانانی یانەی مانچستەر ستی، نیکۆ ئۆرایلی لە خولەکەی ٣٥ ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و دواتر یاریزانی مانچستەر ستی، ئیرلینگ ھاڵاند لە خولەکی ٤٣دا گولی دووەم و سەرکەوتنی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.

گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی (٢-١) لە بەرژەوەندی یانەی مانچستەر سیتی کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانانی یانەی ریال مەدرید باشتر دەرکەوتن و چەندین فشاریان بۆ سەر گوڵی یانەی مانچسەر ستی دروست، بۆ ئەوەی ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکەیش ھەر بە ئەنجامی (٢-١) لە بەرژەوەندی یانە ئینگلیزییەکە کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەیش مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی ١٤ خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی گشتی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دایە و یانەی ریال مەدریدیش خاوەن ١٢ خاڵە و لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی گشتی خولەکە دایە.

ھەر لە گەڕی شەشەمی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بە ئەنجامی (٣-٠) لە یانەی کلوپ بروجی بەلجیکی بەلجیکی بردەوە.

بەو ئەنجامەیش یانەی ئارسناڵ کۆی خاڵەکانی گەیاندە، ١٨ خاڵ و ڕیزبەندی یەکەمی گشتی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا گرتووە و یانەی کلوپ بروجیش خاوەن چوار خاڵە لە پلەی ٣١ھەمین ڕیزبەندی گشتی خولەکە دایە.

ھەر لە گەڕی شەشەمی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی ئەتلەتیک بیلباوی ئیسپانی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی و یاریکەیش بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەیش یانەی پاریس سانجێرمان بە کۆکردنەوەی ١٣ خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گشتی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دایە و یانەی ئەتلەتیک بیلباویش خاوەن پێنج خاڵە و لە پلەی ٢٨ی ڕیزبەندی گشتی خولەکە دایە.

ھەر لە گەڕی شەشەمی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا،یانەی یوڤانتوسی ئیتاڵی لە یاریگای "ئەلیانز" لە تۆرینۆ بە ئەنجامی (٢-٠) لە یانەی پاڤۆسی قوبرسی ڕومی بردەوە و بەو ئەنجامەیش یانە ئیتاڵییەکە نۆ خاڵی ھەیە و لە پلەی ١٧ی لە ڕێزبەندی گشتی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دایە و یانەی قوبرسییەکەیش بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پلەی ٢٦ی ڕێزبەندی گشتی خولەکە دایە.

ھەر لە گەڕی شەشەمی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا یانەی بەنیفکای پورتوگالی بە ئەنجامی (٢-٠) لە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بردەوە و بەو ئەنجامەیش یانە پورتوگالییەکە خاوەنی شەش خاڵە و لە پلەی ٢٥ ڕێزبەندی گشتی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دایە و یانە ئیتاڵییەکەیش بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ پلەی ٢٣ی ڕێزبەندی گشتی خولەکەی گرتەوە.

ھەر لە چوارچێوەی گەڕی شەشەمی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، انەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی و یانەی نیوکاسڵ بە ئەنجامی (٢-٢) یەکسان بوون، ھەر بەو ئەنجامەیش یانەی بۆروسیا دۆرتموندی ئەڵمانی و بۆدۆ گلیمتی نەرویجی یەکسان بوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın