ئیستانبوڵ- AA
ناوبژیوانی تورک، جونەیت چاکر لە چارەکی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، ناوبژیوانی یاری نێوان ئارسناڵ و سالڤیا پراگ دەکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی یەکێتی تۆپی پێی تورکیا، یارییەکە لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ی ١٥ی نیسان لە پراگ-ی پایتەختی کۆماری چیک بەڕێوەدەچێت.
هەریەکە لە بەهائەددین دوران و تارق ئۆرگون لە یاریەکەدا یاریدەدەری ناوبژیوان دەبن.
هەروەها ئاردا کاردێشلەر وەک ناوبژیوانی چوارەم بەشدار دەبێت.
عەبدولقادر بیتیگەن وەک یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆ و مەتێ کالکاڤان وەک هاوکاری یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆ ئامادەی یارییەکە دەبن.