Berlin
بەرلین- AA
لە هەفتەی ١٦مینی جامی ئەڵمانیا (DFB-Pokal)دا، یانەی سانت پاولی رووبەڕووی یانەی بۆروسیا دۆرتموند بووەوە.
لە دەستپێکی یارییەکەدا و لە خولەکی چواردا، یاریزان ئێتینی ئامێنیدۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی سانت پاولی تۆمار کرد.
یاریزان ئاکسێل ڤیتسێل لە خولەکی ٤٠دا، گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٥٨دا، یاریزان ئێرلینگ هۆلاند گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی بۆروسیا دۆرتموند، تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی سانت پاولی بۆ چارەکی پێش کۆتایی جامی ئەڵمانیا سەرکەوت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن