Doğa Kırmızıoğlu
02 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
لە یارییەکانی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور (کۆمیبۆڵ) بۆ جامی جیهانی فیفا ٢٠٢٢، بەڕازیل بە ئەنجامی ٤-٠ سەرکەوتنی بەسەر پاراگوای-دا تۆمار کرد و ئەرجەنتین-یش بە گوڵێکی بێ بەرامبەر بەسەر کۆلۆمبیادا سەرکەوت.
شازدەهەمین هەفتەی یارییەکانی ئەمریکای باشوور کە لە یەک گرووپدا، ١٠ هەڵبژاردە هەن، بە پێنج یاریی بەردەوام بوو.
هەڵبژاردەی بەڕازیل پێشەنگی گرووپەکە کە پێشتر مافی بەشدارییکردنی لە جامی جیهانیدا بەدەستهێناوە، میوانداری هەڵبژاردەی پاراگوای کرد و لە خولەکی ٢٨دا لە رێگەی رافینا یەکەم گۆڵی تۆمار کرد، پاشان لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٦٢دا، فلیپی کۆتینیۆ دووەم گۆڵ و ئەنتۆنی لە خولەکی ٨٦دا، گۆڵی سێیەم و رۆدریگۆ مۆری-ش لە خولەکی ٨٨دا، گۆڵی چوارەمی تۆمار کرد.
یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام بە سەرکەوتنی بەڕازیل کۆتایی هات، کە بەو ئەنجامە کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٣٩ خاڵ و پاراگوای-ش دەرفەتی سەرکەوتنی بۆ خولی دواتر نەما.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە ئەوەیش توانیوێتی گەرەنتی بەشداریی لە جامی جیهانیدا مسۆگەر بکات، میوانداری هەڵبژاردەی کۆلۆمبیای کرد و لە خولەکی ٢٩دا لە رێگەی لاوتارۆ مارتینز-وە گۆڵی یەکەم و سەرکەوتنی تۆمار کرد و لە ریزبەندی گرووپەکەدا چوار خاڵ دوای بەڕازیل شوێنی گرتووە.
لە یارییەکی دیکەدا، هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای میوانداری هەڵبژاردەی ڤێنیزوێلای کرد و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ سەرکەوتنی بەسەردا تۆمار کرد.
هەروەها هەڵبژاردەی ئیکوادۆر و هەڵبژاردەی پێرو بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوون، چیلی لە بەرامبەر بۆلیڤیادا بە ئەنجامی ٣-٢ سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
چوار هەڵبژاردەی یەکەمی گرووپەکە راستەوخۆ مافی بەشداریکردن لە جامی جیهانی ٢٠٢٢ کە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت بەدەست دەهێنن، پێنجەمیش لە پلەی ئۆفدا دەمێنێتەوە. لە گرووپەکەدا، ئیکوادۆر بە ٢٥ خاڵ لە ریزبەندی سێیەم، ئۆرۆگوای بە ٢٢ خاڵ چوارەم و پێرو بە ٢١ خاڵ پێنجەمە.