Yunus Kaymaz
04 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە میانەی یارییەکانی پاڵەوانێتی ٢٠٢١ی تۆپی پێی ئەفریقادا هەڵبژاردەنی میسڕ بە ئەنجامی ٣-١ لە هەڵبژاردەی کامێرونی بردەوە و توانی بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە سەربکەوێت.
کاتی ئاسایی یارییەکە و ماوەی درێژکردنەوە، بەبێ تۆمار کردنی هیچ گۆڵێک کۆتایی هات، بۆ دیاری کردنی ئەو هەڵبژاردەیەی دەگاتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، رووبەڕووبوونەکە کرا بە لێدانی پەنارتی.
لێدانەکانی یاریزانان زیزۆ، محەمەد عەبدولمونعیم و مستەفا لاشێن بوونە گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی میسر.
تاکە گۆڵەکەی هەڵبژاردەی کامێرونیش لەلایەن یاریزان، ڤینسێنت ئەبوبەکرەوە تۆمار کرا.
بەم شێوەیەش یارییەکە بە ئەنجامی ٣-١ لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی میسڕ کۆتایی هات.
لەڕێی ئەم ئەنجامەشەوە هەڵبژاردەی میسڕ گەیشتە رووبەڕووبوونەوەی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و دەبێتە رکاری هەڵبژاردەی سەنیگال.