Fatih Erel
09 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ - AA
یانەی پاریس سان جێرمان یاریزانی هێڵی بەرگریی هەڵبژاردەی فەڕەنسا، لۆکاس هێرناندزی گواستەوە ریزەکانی.
کارگێڕی یانەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە یاریزانە تەمەن ٢٧ ساڵەکە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٨ گرێبەستی لەگەڵدا واژوو کراوە.
یاریزانە فەڕەنسییەکە، وەرزی رابردوو بەهۆی پێکانەوە تەنها ١١ یاریی بۆ یانەی بایەرن میونخ ئەنجام دا. ناوبراو لە ٢٠١٨وە ٣٣ گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمار کردووە.