Muhammed Nuri Erdoğan
05 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە-AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو ئاشکرای کرد، یەکێکی دیکە لەو دایکانەی لەبەردەم لقی هەدەپە لە شاری دیاربەکر ئێشکیان گرتووە، بە جگەرگۆشەکەی شاد بووەتەوە.
سولهیمان سۆیلو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆرمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "هەواڵێکی خۆشی دیکە هەیە لە بارەی ئەو خێزانانەی کە بۆ گەڕانەوەی جگەرگۆشەکانیان ئێشکیان گرتووە، ئەویش ئەوەیە کە ٣٣ههمین خێزان بە جگەرگۆشەکەیان شاد دەبنەوە. پشت بەخوا ئەمە بەردەوام دەبێت، بوێری و پێداگریی دایکان هەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکان بەچۆکدا دێنێت".
- ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لەمساڵدا لە رێگەی قایل کردنەوە ریزەکانی پەکەکەیان جێهێشتووە گەیشتووەتە ١٧٤ کەس
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ئەنجامی هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ قایل كردنی تیرۆریستانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، دوو تیرۆریستی دیکە ریزەکانی رێکخراوەکەیان جێهێشتوە و خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووهتهوه.
ئەو دوو کەسە دوای خۆڕادەستکردنەوەیان دانیان بەوەدا ناوە کە لە ساڵی ٢٠١٣دا چوونەتە ناو ریزەکانی پەکەکە و لە سووریا و عێراق چالاکییان ئەنجامداوە. خێزانی یەکێکیان لە ١٣ی ئاداری ٢٠٢٠ەوە لەبەردەم لقی هەدەپە لە شاری دیاربەکر ئێشکگریی کردووە. بەوشێوەیە ٣٣ههمین خێزانی بەشداربووی ئێشکگرییەکە بە رۆڵەکەیان شادبوونەوە. ژمارەی ئەو تیرۆریستانەیشی لەمساڵدا لەڕێی قایل کردنەوە ریزەکانی پەکەکەیان جێهێشتووە گەیشتووەتە ١٧٤ تیرۆریست.