Muhammet Ali Kemal
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
- سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم (سەبارەت بە مشتومڕەکانی پەیوەست بە ماددەی ١٢١ی بڕیارنامەی ژمارە ٦٩٦ کە مامەڵەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت): ''لە پێناو رێگرییکردن لە کودەتا و داهاتووی گەلدا کە رووی دا و هاووڵاتییان کردیانە ئەرکی خۆیان لە شەوی ١٥ی تەمووزدا، ملیۆنەها هاووڵاتی رژانە سەر شەقامەکان. پاراستنی ئەم مرۆڤانە قەرزی سەر شانی ئێمەیە. بە پێچەوانەوە بە مانای چاو نووقاندنە لەبەرامبەر کودەتاکاندا. بەمانای شکاندنی هەڵوێستی رژد و ئازایانەی هاووڵاتییان لەبەرامبەر کودەتاکاندا، دێت. پێویستە بابەتەکە لە زەمینەیەکی درووستدا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. ئەو رێکارە یاساییە رێکارێکە بە مەبەستی پاراستنی ئەو هاووڵاتییانەمان کە لە پێناو رێگرییکردن لە هەوڵی کودەتا و ئەو رووداوانەی دواتر رژانە سەر شەقامەکان و ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە. بابەتەکە ئەوەندە روون و ئاشکرایە. با هیچ کەس بۆ لایەکی دیکەی رانەکێشێت''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەبارەت بە مشتومڕەکانی پەیوەست بە ماددەی ١٢١ی بڕیارنامەی ژمارە ٦٩٦ کە مامەڵەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت، رایگەیاند ''لە پێناو رێگرییکردن لە کودەتا و داهاتووی گەلدا کە رووی دا و هاووڵاتییان کردیانە ئەرکی خۆیان لە شەوی ١٥ی تەمووزدا، ملیۆنەها هاووڵاتیی رژانە سەر شەقامەکان. پاراستنی ئەم مرۆڤانە قەرزی سەر شانی ئێمەیە. بە پێچەوانەوە بە مانای چاو نووقاندنە لەبەرامبەر کودەتاکاندا. بەمانای شکاندنی هەڵوێستی رژد و ئازایانەی هاووڵاتییان لەبەرامبەر کودەتاکاندا، دێت. پێویستە بابەتەکە لە زەمینەیەکی درووستدا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. ئەو رێکارە یاساییە رێکارێکە بە مەبەستی پاراستنی ئەو هاووڵاتییانەمان کە لە پێناو رێگرییکردن لە هەوڵی کودەتا و ئەو رووداوانەی دواتر رژانە سەر شەقامەکان و ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە. بابەتەکە ئەوەندە روون و ئاشکرایە. با هیچ کەس بۆ لایەکی دیکەی رانەکێشێت''.
بینالی یڵدرم لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا و بەر لە بەڕێکەوتنی بەرەو سعوودیە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد.
بینالی یڵدرم سەبارەت بە مشتومڕەکانی پەیوەست بە ماددەی ١٢١ی بڕیارنامەی ژمارە ٦٩٦ کە مامەڵەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت، گوتی: ''لە پێناو رێگرییکردن لە کودەتا و داهاتووی گەلدا کە رووی دا و هاووڵاتییان کردیانە ئەرکی خۆیان لە شەوی ١٥ی تەمووزدا، ملیۆنەها هاووڵاتی رژانە سەر شەقامەکان. پاراستنی ئەم مرۆڤانە قەرزی سەر شانی ئێمەیە. بە پێچەوانەوە بە مانای چاو نووقاندنە لەبەرامبەر کودەتاکاندا. بەمانای شکاندنی هەڵوێستی رژد و ئازایانەی هاووڵاتییان لەبەرامبەر کودەتاکاندا، دێت. پێویستە بابەتەکە لە زەمینەیەکی درووستدا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. ئەو رێکارە یاساییە رێکارێکە بە مەبەستی پاراستنی ئەو هاووڵاتییانەمان کە لە پێناو رێگرییکردن لە هەوڵی کودەتا و ئەو رووداوانەی دواتر رژانە سەر شەقامەکان و ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە. بابەتەکە ئەوەندە روون و ئاشکرایە. با هیچ کەس بۆ لایەکی دیکەی رانەکێشێت''.
هەروەها گوتی: ''هەموو ئەم قسانە قسەی پووچن، با ئەوە بە روونی بڵێم. هۆکارەکەشی ئەمەیە لە وڵاتەکەماندا کودەتایەکی ١٥ی تەمووز روویداوە، رۆژی ١٦ی تەمووزیش هەوڵی کودەتا و رووداوە تیرۆریستییەکانی دوای ئەوە کپکراونەتەوە و ئیرادەی نیشتمانیی باڵادەستیی بەدەستهێناوە. من دەمەوێت ئەوە بپرسم، ئەوانەی کە ئەم بۆچوونانەیان دەردەبڕن، بەتایبەت ئەوانەی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن، دژ بە کودەتان یان نا؟ لەکاتی کودەتاکەدا گەل رژاونەتە سەر شەقامەکان، ئەوانەی ئەرکی فەرمییان هەبووە، ئەوانەی نەیانبووە، هەموو کەس خاوەنداریەتی لە نیشتمان و ئاڵاکەی کردووە و دژی ئەو کودەتایە وەستاوەتەوە. هەر لەبەر ئەوەش شتێکی باشتر لە پارێزگارییکردنی یاسایی لەو هاووڵاتییانەمان کە دژایەتی کودەتایان کردووە، بوونی نییە. دژایەتییکردنی ئەمە واتە گوتنی ئەوە بە هاووڵاتییانمان کە 'بۆچی دژایەتیی ئەو کودەتایەتان کردووە' ''.
بینالی یڵدرم راشیگەیاند ''ئەوە روونە کە سەرلێشێواویی جەهەپە سەبارەت بە کودەتا بەردەوامە. هەر لە سەرەتاوە بە هیچ جۆرێک باوەڕیان بەم هەوڵی کودەتایە نەبوو، ئەوە روونە کە هەمان هەڵوێست درێژە پێدەدەن. گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن لە رێگەی ئەو مامەڵەیەوە، ئازاری شەهیدانمان دەدات، غازییەکانمان و کەسوکاریان بێ ئەندازە ناڕەحەت دەکات. ئەم هەڵوێست و مامەڵەیە، هەرگیز مایەی قبووڵکردن نییە''.
یڵدرم گوتیشی: ''هیچ راستکردنەوەیەک ئەنجام نادرێت. لە زمانەکەیدا هیچ کێشەیەک بوونی نییە. رێکارە یاساییەکە هەمان ئەو دەستەواژە یاساییانەی تیادا بەکارهێنراوە کە لە رێکاری ژمارە ٦٦٧-٦٦٨دا هەیە. ئەم رێکارە کە لەکاتی کودەتادا ئەنجامدراوە، هیچ باس ناکرێت، زیادکردنێکی بچکۆلە، زیادکردنێک کە تیایدا پارێزگاریی لە هاووڵاتییانی سڤیل و بەرەنگاربوونەوەی کودەتاچییەکان لە لایەن هاووڵاتییانەوە دەکات، کراوەتە بنەما و بۆ رێکارەکە زیادکراوە. ئەگەر وایە، شتێک کە رۆژەڤ نەبووە و کێشە نەبووە، بۆچی ئەمڕۆ کراوەتە رۆژەڤ، تێگەیشتن لەمە مەحاڵە''.