Sinan Uslu,Rewa Mahmut Hasan
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکاندا بۆ سەر هەریەک لە ناوچەکانی مەتینا و گارە لە باکووری عێراق کوژراون، بۆ ١٧ تیرۆریست بەرزبوویەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا زانیاری لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکانی رۆژی رابردووی سوپای تورکیا لە ناوچەی گارە و مەتینا لە باکووری عێراق بڵاو کردەوە.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٧ تیرۆریست لەم هێرشانەدا کوژراون.
دوای گەیشتنی زانیارییەکان کە لە رێی هەواڵگری و فڕۆکەی چاودێرییەوە بەدەست هاتوون، دەرکەوت کە ١٠ تیرۆریستی دیکەش کوژراون.
بەو شێوەیەش ١٧ تیرۆریست لە هێرشەکەی رۆژی رابردوودا کوژراون.