Kerem Kocalar,Yeter Erdine
14 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2021
مالاتیا- AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنی "چنگی هەڵۆ-٢" کە لە ١٠ی ئەم مانگە بۆسەر ناوچەی گارە باکووری عێراق دەستیپێکرد، تەرمی ١٣ هاووڵاتی تورکیا دۆزرانەوە کە لە ماوەکانی رابردوودا، لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکە رفێندرابوون و دواتر شەهیدکرابوون.
لەوبارەیەوە پارێزگاری مەڵلاتیا، ئایدن باروش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی رێکخست و ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەو کەسانە لەنێوان ساڵانی ٢٠١٥- ٢٠١٦ لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکە رفێندراون و دواتر لە ناوچەی گارە و لەناو زیندانی رێکخراوەکەدا، بەکوژراوی دۆزراونەتەوە، دواتر بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان هێندراونەتە پزیشکی دادوەری مالاتیا.
ئایدن باروش باسی لەوەشکرد کە ١٢ لە کوژراوەکان لە رێی تەقەکردن لە سەریان و یەکێکیشیان بەهۆی تەقەکردن لە سنگی شەهیدکراون و تا ئێستا ناسنامەی ١٠ کەسیان ئاشکرا کراوە، هەوڵەکانیش بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی سێ کەسەکەی دیکە بەردەوامن.