Orhan Yoldaş
15 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2021
مالاتیا- AA
پارێزگای مالاتیا دەربارەی کارەکانی ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو ١٣ هاووڵاتییە تورکەی کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە ناوچەی گارە باکووری عێراق شەهیدکرابوون، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە وەبیرهێندراوەتەوە کە تەرمی ئەو ١٣ کەسە لە میانی ئۆپەراسیۆنی "چنگی هەڵۆ-٢" لەناو زیندانەکانی پەکەکە دۆزراونەتەوە و پێشتر ناسنامەی ١٠ کەسیان ئاشکراکرد بوو.
باس لەوەشکراوە کە پزیشکی دادوەری مالاتیا، ناسنامەی دوو کەسی دیکەشیانی ئاشکراکردووە و بڕیارە تەرمەکانیان رادەستی خێزانەکانیان بکرێنەوە و لە زێدی خۆیان بە خاک بسپێردرێن.