Rewa Mahmood Hasan
07 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2019
ئەنقەرە-AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا بۆسەر مۆڵگە، پەناگە و کۆگای چەکی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە ناوچەکانی زاپ و گارە باکووری عێراق، ئامانجەکان لەناوبران.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تویتەر زانیاری بڵاوکردەوە دەربارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی هێزە چەکدارەکانی سوپای تورک بۆسەر مۆڵگەی تیرۆریستانی رێکخراوی جوداخواز لە باکووری عێراق.
لەو زانیارییانەی کە لە لایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بۆسەر ناوچەکانی زاپ و گارە، مۆڵگە، رەبایە، حەشارگە و کۆگای چەک کە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازیەوە بەکار دەهات کراونەتە ئامانج و لەناوبراون.