İzzet Taskiran,Mohammed Baqi Hussein
07 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئەوەی كارەكانی گواستنەوە بۆ فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ كۆتایی هات لە ئاسمانەوە وێنەی گیرا.
دوێنێ دوای گواستنەوە بۆ فڕۆكەخانەكە، یەكەم گەشت بۆ ئەنقەرە لەو فڕۆكەخانەوە ئەنجامدرا و گەشتەكانی بەردەوامن.

گەشتیاری گەشتەكانی ناوخۆ و دەرەوە، دوای ئەوەی كاروباری بلیتەكانیان ئەنجام دەدەن، ئاراستە دەكرێن بەرەو تێرمیناڵی چاوەڕوانی.
İGA كۆمپانیای بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ، دیمەنی فڕۆكەخانەكەی لە ئاسمانەوە تۆماركردووە.

دیمەنەكە لە رێگەی هەلیكۆپتەرەوە تۆماركراوە و جگە لە دیمەنی ڤیدیۆیی، چەندین وێنەی مەیدان و تێرمیناڵی فڕۆكەخانەكەش گیراوە.