Abidin Mutlu Bozdağ
28 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2021
ئیستانبوڵ - AA
بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا و لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی رێگریکردن لە پەتای کۆرۆنا لە کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ٢٩ی نیسانەوە تا کاتژمێر پێنجی بەیانی ١٧ی ئایار هاتوچۆی نێوان شارەکان سنووردار دەکرێن.
پێش ئەوەی بڕیارەکەش بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ و گەراجی پاسەکانی ١٥ی تەمووز قەرەباڵخییەکی زۆریان تیادا دروستبوو.
بەهۆی ئەو قەرەباڵخییە زۆرەی دروستبووە بەشێک لە کۆمپانیا گەشتوگوزارییەکان ژمارەی گەشتەکانی پاسیان زیاتر کردووە.