Halil Demir,Rewa Mahmut Hasan
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ-AA
له ئۆپهراسیۆنێكدا له 29 شارۆچکەی سەربە ئیستانبوڵ بۆ سهر ئهكادیمیسیان و كارمهندانی زانكۆی فاتیح كه داخراوه، له كۆی 171 گومانلێكراو كه بڕیاری دهستگیركردنیان بۆ دهركراوه، توانرا 54 كهس دهستگیر بکرێت.
لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەک کە داواکاری کۆماری ئیستانبوڵ بەڕێوەی دەبات، بڕیاری دەستگیر کردنی ١٧١ گومانلێکراو دەرچوو کە کارمەندی زانکۆ داخراوەکەن و پرۆگرامی بایلۆکیان بەکارهێناوە. لەنێویاندا چەندین کەسی ئەکادیمی تێدایە.
بە پێی ئەم فەرمانە دادوەرییە تیمەکانی یەکەی ئاسایشی ئیستانبوڵ لە ٢٩ شار ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٥٤ گومانلێکراو دەستگیر کرا کە ٢٦یان ئافرەتن و کار بۆ دەستگیر کردنی ١١٧ گومانلێکراوەکە بەردەوامە.