Andaç Hongur,İsmail Özdemir,Mohammed Baqi Hussein
30 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌درنه - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتی: "كۆماری توركیا، له ئیجه، له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵات ته‌نانه‌ت یه‌ك به‌رده چهوێكیش ناداته كه‌س. هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت دراوسێیه‌ك داوای تاوێرێكمان لێبكات به‌هۆی پێكهاته‌كانیه‌وه كه هێشتا پێناسه‌یه‌كی بۆ نه‌كرابێت و لهڕێككهوتنهكاندا باس نه‌كرابێت. پێویسته هه‌موو جیهان ئه‌وه بزانێت كه ئه‌مه هه‌رگیز نابێت".
یڵدرم له‌میانی بەشداریکردنی لە شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی ئه‌دیرنه‌ی ئاك پارتیدا، وتارێكی پێشكه‌شكرد و شاری ئه‌دیرنه‌ی وه‌ك شاری كرانه‌وه‌ی توركیا به‌ڕووی جیهاندا ناوبرد.
بینالی یڵدرم له‌باره‌ی مشتومڕه‌كان سه‌باره‌ت به ماده‌ی 121 لە یاسای ژمارە 696ی باری نائاسایی گوتی: "راوه‌ستان به‌رامبه‌ر ئه‌وه بوێریدانه به كوده‌تاكان، راوه‌ستان به‌رامبه‌ر ئه‌وه ئومێددانه به كوده‌تاچییه‌كان. راوه‌ستان له‌پاڵ ئه‌وه‌دا، خۆشه‌ویستی ئه‌و ئاڵایه‌یه، خۆشه‌ویستی ئه‌م گه‌له‌یه، پارێزگاریكردنه له دیموكراسی و ئیراده‌ی میللی، رووداوه‌كه ئه‌وه‌نده روون و ئاشكرایه".
یڵدرم گوتیشی: "هیچ كه‌سێك بابه‌ته‌كه به‌لاڕێدا نه‌بات. ئه‌م كاره باشترین كار بوو بۆ پارێزگاریكردن له‌و هاووڵاتیانه‌مان كه سنگی خۆیان كرده قه‌ڵغان له‌به‌رانبه‌ر كوده‌تاچییه‌كاندا. ده‌مه‌وێت ئه‌مه به‌م جۆره بزانن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزیشه‌وه دوا و گوتی،"ده‌زانن كه كه‌سانێك به‌هۆی ئەپلیکەیشنی بایلۆكهوه له فه‌رمانبه‌ری دوورخرانەوە، كه‌سانێك هه‌ن له كار دوورخراونەتەوە و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یانه‌وه ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام له كۆتایی كاری هه‌ستیار و وردا ده‌ركه‌وت كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مانه چوونه‌ته ناو به‌رنامه‌ی دیكه‌وه له‌و به‌رنامه‌یه‌شه‌وه بێ ئاگا و زانیاری ئاراسته‌ی بایلۆك كراون. ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوگرت، لێكۆڵینه‌وه‌مان لێ‌كرد و مافمان گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی بهشخوراوبوون".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم هه‌روه‌ها باسی له واده‌ی كردنه‌وه‌ی پردی چاناككاله 1915 و پڕۆژه‌ی دیكه‌ی بۆ شاری ئه‌درنه كرد و گوتی، "پردی چاناككاله 1915، به‌ر له ساڵی 2023 ده‌كرێـته‌وه. ئه‌دیرنه و چاناككاله جارێكی دیكه یه‌كتر له‌ئامێزده‌گرن. شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا دێت بۆ ئه‌دیرنه. مانگه‌كانی سه‌ره‌تای 2018 كارەکانی دەستی پێده‌كه‌ین و بناغه‌ی داده‌نێین. به‌و شێوه‌یه‌ش مه‌ودای نێوان ئه‌دیرنه-ئیستانبوڵ ده‌بێته كاتژمێرێك و 15 خولهك".