Salih Bilici,Rewa Mahmut Hasan
15 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2017
پەرلەمانی تورکیا - AA
بەبۆنەی یادی یەک ساڵەی هەوڵە شکسخواردووەکەی ١٥ی تەمووزی تورکیا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەماندا گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرەتا یڵدرم ئاماژەی بە رۆحیەتی بەرەنگاری هاووڵاتیانی تورکیا کرد دژ بەو هەوڵەی ئامانج لێی دیموکراسی و پەرلەمان بوو، گوتی: "١٥ی تەمووز رۆژی ئەو تورکە سەرشێتانەیە کە پربوون لە ئیمان و تانکەکایەن دەخستە ژێر پێ. ١٥ی تەمووز رۆژی رووبەڕووبوونەوەی میللەتە دژ بە بزاوتی داگیرکەر، رۆژی تواندنەوەی چەکەکانە بەدەستی بەتاڵی میللەت. ١٥ تەمووز ئەو رۆژەیە کە وانە درایە هەموو وڵاتانی جیهان کە چۆن میللەت دروست دەبێت، نیشتمان چۆن دەپارێزرێت. ١٥ی تەمووز ئەو رۆژەبوو کە بەهەموو جیهان سەلمێنرا کە ئیرادەی میللی رادەست نابێت ئەگەر بۆردومانیش بکرێت".
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە ئێستادا و دوای ١٥ی تەمووز سوپای تورک بەهێزترە و گوتی: "سوپای تورکیا ئەمڕۆ لە رۆژی پێش ١٥ی تەمووز بەهێزترە. سوپای تورک سوپای گەلە ئازیزەکەمانە".