Mohammed Baqi Hussein
08 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
- بینالی یڵدرم:
- "بابه‌تی رووداوه‌كانی 6 و 7ی تشرینی یه‌كه‌م ماوه، سه‌ره‌تا ده‌بێت باجی ئه‌وه بده‌ن، دواتر ده‌بینن ئه‌و قسه گه‌ورانه‌ی ده‌یكه‌ن واتای چییه".
- "له‌و بڕیارنامهیەی كه له‌چوارچێوه‌ی باری نائاساییدا ده‌ركراوه و وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ههموارێكمان كردووه سه‌باره‌ت به‌و شاره‌وانییانه‌ی كه به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵات به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هاوكاریی و پشتگیریی تیرۆریان كردووه. له‌وباره‌یەوه له گه‌وره‌شاره‌كاندا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و له شاره‌كانی دیكه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به پارێزگاره‌كان دراوه بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە له‌گه‌ڵ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كاندا. تكایه له‌وباره‌وه شه‌رمنانه و ترسنۆكانه مامه‌ڵه مه‌كه‌ن. هه‌رگیز رێگه ناده‌ین سه‌رچاوه‌كانی وڵات ببنه گوللـه و ئاراسته‌ی پۆلیس و جه‌ندرمه و گوندپارێزهكانمان بكرێن. ئه‌مه به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یه و هیچ دوودڵیی تێدا مه‌كه‌ن."
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاراندا له خانه‌ی پارێزگاران، وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
یڵدرم له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه دواو گوتی: "زستان و هاوین، شه‌و و رۆژ له‌ژوور سه‌ریان ده‌بن. ئەگه‌ر پێویست بكات به‌شێوازی خۆیان رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه. هه‌مان شێواز به‌كارده‌هێنین، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته ئه‌و بابه‌ته وا لێبكه‌ین کە ببیته بابه‌تێك كه‌مترین قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت له رۆژه‌ڤی توركیادا. ئه‌و بابه‌ته پرۆژه‌كانمان دواده‌خات، هه‌ڵمه‌تی گه‌شه‌پێدانمان به‌ره‌و شكست ده‌بات، به‌داخه‌وه ده‌بێته هۆی سهرلێتێكچوونی ئامانجه‌كانمان".
- "هێشتا بابه‌تی رووداوه‌كانی 6 و 7ی تشرینی یه‌كه‌م ماوه"
یڵدرم جه‌ختیكرده‌وه كه له توركیا هیچ كه‌س له‌سه‌رووی یاساوه نییه و گوتی: "پارتێكی هاوده‌ست له‌گه‌ڵ تیرۆردا هاتووه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ده‌ست بۆ شاره‌وانییه‌كان ببه‌ن، به‌ره‌نگاریی مه‌ده‌نی ده‌ست پێ ده‌كه‌ین. براكه‌م، توركیا ده‌وڵه‌تی یاسایه. هیچ كه‌س له‌سه‌رووی یاساوه نییه. واده‌زانن ده‌توانن به هاندانی چه‌ند كه‌سێك و پێدانی سێ چوار چه‌ك به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌توانن له‌ڕووی ئه‌م ده‌وڵه‌ت مه‌زنه و ئه‌م گه‌له مه‌زنه‌دا بوه‌ستنه‌وه. هێشتا بابه‌تی رووداوه‌كانی 6 و 7ی تشرینی یه‌كه‌م ماوه، سه‌ره‌تا ده‌بێت باجی ئه‌وه بده‌ن، دواتر ده‌بینن ئه‌و قسه گه‌ورانه‌ی ده‌یكه‌ن واتای چییه. توركیا ده‌وڵه‌تی یاسایه. ئه‌گه‌ر دادگا بانگهێشتتان بكات، ده‌بێت بچنه به‌رده‌می و ئیفاده بده‌ن".
- "تكایه شه‌رمنانه مامه‌ڵه مه‌كه‌ن"
ناوبراو باسی له لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی سه‌ربه هه‌ده‌په كرد.
یڵدرم گوتی: "له‌و بڕیارنامهیەی كه له‌چوارچێوه‌ی باری نائاساییدا ده‌ركراوه و وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ههموارێكمان كردووه سه‌باره‌ت به‌و شاره‌وانییانه‌ی كه به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵات به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هاوكاریی و پشتگیریی تیرۆریان كردووه. له‌وباره‌یەوه له گه‌وره‌شاره‌كاندا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و له شاره‌كانی دیكه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به پارێزگاره‌كان دراوه بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە له‌گه‌ڵ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كاندا. تكایه له‌وباره‌وه شه‌رمنانه و ترسنۆكانه مامه‌ڵه مه‌كه‌ن. هه‌رگیز رێگه ناده‌ین سه‌رچاوه‌كانی وڵات ببنه گوللـه و ئاراسته‌ی پۆلیس و جه‌ندرمه و گوندپارێزهكانمان بكرێن. ئه‌مه به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یه و هیچ دوودڵیی تێدا مه‌كه‌ن."
یڵدرم هه‌روه‌ها باسی له رێوشوێنه‌كانی سنووریش كرد وگوتی: "هه‌موو کەلێنێکی سنووریی جگه له ده‌روازه سنوورییه‌كان، دەرگای تێپەڕینی دوژمنه. ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ به‌رپه‌رچبدرێته‌وه. بێ دوودڵی. ده‌ڵێن بۆچی ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامده‌ده‌ن و باسی سڤیل ده‌كه‌ن. من وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌م وڵاته ده‌ڵێم، هه‌موو کەلێنێکی سنووریی جگه له ده‌روازه سنوورییه‌كان، نایاسایی و تاوانه و چی پێویست بكات له‌به‌رامبه‌ریدا ئه‌نجامده‌درێت. وه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر دوژمن هێرش بكاته سه‌ر خاكه‌كه‌مان به‌رپه‌رچی ده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه. بێ چاوپۆشیی ده‌بێت چی پێویست بكات ئه‌نجامی بده‌ن. ئه‌م بابه‌ته زۆر روونه".