Ramal Mahmood
08 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2016
ئزمیر- AA
- هەڵگری چەندین خەڵات لەبواری پێشانگا، گرافیک و نەخشەسازی گۆڕەپان، هونەرمەندی گرافیکی ئێرانی تۆورەج سابەریڤەند دەیەوێت بە کێشانی وێنەکانی جەنگ، هەژاری و نەداری بەتایبەت رەوشی منداڵان، تراجیدیای گیانلەدەستدانی مرۆڤەکان بە جیهان بگەیەنێت.
- تۆورەج سابەریڤەند: "رۆژانە لەهەموو لایەکی جیهانەوە هەواڵی دڵتەزێنی مەرگی پەنابەرانمان پێدەگات. هەربە ژمارە ئاماژەیان پێ دەدرێت. ئێمە ئەو هەواڵانە دەبیستین و دواتر لەبیرمان دەچێتەوە. کارمان تێناکەن چونکە راهاتووین".
هەڵگری چەندین خەڵات لەبواری پێشانگا، گرافیک و نەخشەسازی گۆڕەپان، هونەرمەندی گرافیکی ئێرانی تۆورەج سابەریڤەند دەیەوێت بە کێشانی وێنەکانی جەنگ. هەژاری و نەداری بەتایبەت رەوشی منداڵان، تراجیدیای گیانلەدەستدانی مرۆڤەکان بە جیهان بگەیەنێت.
سابەریڤەند پێشانگا گرافیکییەکانی لە ئوسترالیا، ئیتاڵیا، ئەمریکا و یۆنان کردۆتەوە. بەمەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەکان لەبارەی خنکانی پەنابەران بە تایبەت منداڵان لە دەریای ئیجە سەردانی شاری ئزمیری کردووە و وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە.
سابەریڤەند ئاماژەی بەوە دا خەڵکی بەهۆی جەنگەوە بۆ ئەوەی گیان لەدەست نەدەن و بە خەون و خولیای ژیانێکی نوێیەوە سەری خۆیان هەڵدەگرن و لە دەریادا دەخنکێن. دیسانەوە لە کەناراوەکانی غەززە کاتێک منداڵان خەریکی یاریکردن بوون لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی گیانیان لەدەست دا و گوتی: "رۆژانە لەهەموو لایەکی جیهانەوە هەواڵی دڵتەزێنی مەرگی پەنابەرانمان پێدەگات. هەربە ژمارە ئاماژەیان پێ دەدرێت. ئێمە ئەو هەواڵانە دەبیستین و دواتر لەبیرمان دەچێتەوە. کارمان تێناکەن چونکە راهاتووین. بۆ ئەوەی یادی ئەوان بە زیندوویی بهێڵمەوە، ئەوە دەربخەم کە ئەو قوربانیانە تەنها بە ژمارە پێناسە ناکرێن و ئەوانە مەرگی راستەقینەن و رووی راستی کێشەکان بخەمە روو ئەم چالاکییانە ئەنجام دەدەم".
سابەریڤەند سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە رۆژئاوا گوتی ئەو گەمارۆیەی بەسەر ئێرانیدا سەپاندووە گەمارۆ خستەنسەر داوودەرمان نییە. راشیگەیاند کە چوار هەزار کەس پۆستکاریان ئامادە کردبوو بۆ ئەوەی بۆ سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بان کیمۆن-ی بنێرن ئەم کارەش لەناو هەواڵەکاندا ون بوو. "لە ئێران خەڵكێکی زۆر بە هۆی بێ داوودەرمانی نەخۆشییەکانیان سەختربوون یاخود مردن، چونکە داوودەرمان نەدەهات".
- " هاوسۆزی تورکیا بۆ پەنابەران زۆر باشە"
سابەریڤەند ئاماژەی بەوەدا بەکارە هونەرییەکانی دەیەوێت ئەو کێشە و ئازارانە بە بەمرۆڤایەتی نیشان بدات و، گوتی: "خۆ ئەوان تا ئێستا ئەوەی لەدەستیان هاتووە کردوویانە، لەمەودواش هیوایەکم پێیان نییە. نە دەبینینن نە دەبیستن. ئامانجی من بانگێشتکردنی مرۆڤایەتییە. ئامانجی من بیرو بۆچوونەکانم بە هونەری گرافیک نەک بە وشە، بە زمانێکی گەردوونی بۆ مرۆڤایەتی بگوازمەوە و بگەینە تێڕوانینی هاوبەش".
هونەرمەندی گرافیکی ئێرانی تۆورەج سابەریڤەند، هاوسۆزی تورکیاشی بۆ پەنابەران بەرز نرخاند.