وه‌زیری زانست، پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیای توركیا، فاروق ئۆزلو:" 'By Lock' هه‌یه كه به‌ناوبانگه له رای گشتیدا. به‌رنامه‌یه‌كه به وشه‌ی نهینی كار ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی فه‌تۆوه په‌ره‌ی پێدراوه، كه پێشتر ئه‌ندامی TÜBİTAK بوون، به‌ڵگه‌ی به‌هێزیشمان له‌به‌رده‌ستدایه. ئه‌وه تۆرێك و به‌رنامه‌یه‌كی پارێزراوه كه نزیكه‌ی 215 هه‌زار كه‌س له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندییان كردووه. زانیاری جددیمان هه‌یه كه ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و پێكهاته‌یه‌وه په‌ره‌ی پێدراوه".
وه‌زیری زانست و پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆژیای تورکیا فاروق ئۆزلو: "ئۆڵۆمپیاتی زانست ئه‌نجامده‌درا. له‌ساڵی 2011دا له‌كۆی 92 مه‌دالیا 73یان دراوه به خوێندكارانی ئه‌و خوێندنگا داخراوانه‌ی سه‌ربه فه‌تۆن. ئه‌مه شتێكه له‌گه‌ڵ ژیریدا ناگونجێت. له 2015دا له‌كۆی 114 مه‌دالیا 54 مەدالیایان پێدراوه. ئێمه ئه‌م ئۆڵۆمپیاتانهمان راگرت".
news_share_descriptionsubscription_contact