یڵدرم: "رێككه‌وتنێكی ٩٠ رۆژیمان لەبارەی منبج ئه‌نجامداوه"
یڵدرم : "له ئێستادا رێككه‌وتنێكی ٩٠ رۆژیمان كردووه. ئه‌م رێككه‌وتنه چییه؟ له ماوه‌ی ٩٠ رۆژدا به‌پێی رۆژژمێرێكی دیارییكراو، په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌ی درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه له منبج ده‌كرێنه ده‌ره‌وه".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نێوان توركیا و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به منبج، رایگه‌یاند: "له ئێستادا رێككه‌وتنێكی ٩٠ رۆژیمان كردووه. ئه‌م رێككه‌وتنه چییه؟ له ماوه‌ی ٩٠ رۆژدا به‌پێی رۆژژمێرێكی دیارییكراو، په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌ی درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه له منبج ده‌كرێنه ده‌ره‌وه. ئیداره‌ی ئه‌وێ راده‌ستی ئیداره‌یه‌كی خۆجێیی ده‌كرێت. ئه‌مه له ئه‌نجامی هه‌وڵ و پێداگریی توركیا گه‌یشته ئه‌م ئاسته".
بینالی یڵدرم به‌شداریی له به‌رنامه‌ی "بابه‌ته‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت" كه له كه‌ناڵی یوتیوبی Babala TV له لایه‌ن ئۆغوزهان ئوغوره‌وه پێشكه‌شكرا، كرد.
یڵدرم سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نێوان توركیا و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به منبج، رایگه‌یاند: "له ئێستادا رێككه‌وتنێكی ٩٠ رۆژیمان كردووه. ئه‌م رێككه‌وتنه چییه؟ له ماوه‌ی ٩٠ رۆژدا به‌پێی رۆژژمێرێكی دیارییكراو، په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌ی درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه له منبج ده‌كرێنه ده‌ره‌وه. ئیداره‌ی ئه‌وێ راده‌ستی ئیداره‌یه‌كی خۆجێیی ده‌كرێت. ئه‌مه له ئه‌نجامی هه‌وڵ و پێداگریی توركیا گه‌یشته ئه‌م ئاسته. ئێمه گوتمان چی؟ گوتمان ئه‌مڕۆ له بابین، سبه‌ینێ له عه‌فرینین، دووسبه‌ی ئه‌گه‌ر پێویست بكات، له منبجین. شتێك به‌ناوی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای فورات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا بوونی نییه. هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیا، ئاڵاكه‌مان، نیشتمانه‌كه‌مان، گه‌له‌كه‌مان، مرۆڤه‌كانمان، له هه‌ر شوێنێكه‌وه بێت، ئێمه له‌وێین. ئه‌گه‌ر بێت و ته‌ماشایه‌كی ئه‌زموونه‌كانی رابردوو بكه‌ین، ئه‌وا ئه‌وه ده‌بینین كه ئاگاداربوونماندا خێر هه‌یه. له سه‌رده‌می ئیداره‌ی ئۆباماشدا ئه‌مانه له‌وێ ده‌كرانه ده‌ره‌وه. به‌ڵێنێك هه‌یه كه به ئێمه دراوه، به‌ڵام له‌وێ ده‌رنه‌كران. ئێستا ئه‌مه‌مان كرده نووسراو. به‌ڵێن ده‌ڕوا به‌ڵام نووسین ده‌مێنێته‌وه. واژووه‌كان كران، ئه‌گه‌ر بێت و جێبه‌جێی نه‌كه‌ن، ئه‌وا نه‌نگی هی ئه‌وانه. ناكرێ بڵێین: چی بكه‌ین گیانه، جێبه‌جێیان نه‌كرد، ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌یه، ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا خه‌ریكبین. ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان پێویستی به چی بێت، ئه‌وه ده‌كه‌ین".
له وه‌ڵامی پرسیاری "ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا بڵێت من له ئێران ده‌ده‌م و بنكه‌ی ئینجیرلیك به‌كارده‌هێنم، ئایا رێگه‌ی پێده‌ده‌ین؟" یڵدرم ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئینجیرلیك ته‌نها بۆ به‌كارهێنانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، رێگه دراوه به‌كاربهێنرێت و رایگه‌یاند: "ئێمه ته‌نها رێگه‌مان داوه ئینجیرلیك به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌كاربهێنرێت. هه‌رگیز ناكرێت بنكه‌كانی ئێمه بۆ لێدانی هیچ وڵاتێك به‌كاربهێنرێت. ئایا له داگیركردنی عێراقدا، ئه‌مریكا توانی توركیا به‌كاربهێنێت؟ یاداشتنامه‌ی یه‌كی ئادارتان بیربێته‌وه. یاداشتنامه‌ی یه‌كی ئادار، ئۆپه‌راسیۆنێك بوو بۆ به‌كارهێنانی بنكه‌كان و خاكی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئێمه ره‌تمان كرده‌وه. جگه له‌وه‌ش ئێران دراوسێیه‌كی ٦٠٠ ساڵه‌ی ئێمه‌یه كه له رێككه‌وتننامه‌ی قه‌سری شیرینه‌وه، شه‌ڕمان له‌گه‌ڵدا نه‌كردووه. هه‌رگیز ناتوانرێت بیر له‌وه بكرێته‌وه كه له جه‌نگێكدا له دژی دراوسێیه‌كمان پشتیوانیی له‌وان بكه‌ین".