Rıdvan Korkulutaş,1 23
16 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2018
ئورفا – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له هێرشكردنه سه‌ر ئه‌ندامانی ئاك پارتی له شارۆچكه‌ی سروچ-ی سه‌ر به پارێزگای ئورفا، ١٩ كه‌س ده‌ستگیركران كه به‌ربژێری هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا، ئیسماعیل كاپڵان-یشیان له‌نێو دایه.
له میانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماری ئورفا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٢٣ كه‌س ده‌ركرد.
له میانی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاریش جگه له ده‌ستگیركردنی ١٨ به‌رپرسی ناوچه‌یی هه‌ده‌په و ده‌به‌په به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆر هاوكات به‌ربژێری ژماره شه‌شی هه‌ده‌په له بازنه‌ی ئورفا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا، ئیسماعیل كاپڵان-یش ده‌ستگیركرا به‌هۆی گوته‌كانی سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانتاری ئاك پارتی ئیبراهیم خه‌لیل یڵدز له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك به زمانی كوردی له كاتی بانگه‌شه‌كانیدا.
دوای پشكنینی ته‌ندروستی، گومانلێكراوان ره‌وانه‌ی ئاسایشی سروچ كران.
ئیسماعیل كاپڵان له گوتاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به ئیبراهیم خه‌لیل یڵدز گوتبووی: "ده‌زانن ئه‌وه‌ی ئازارمان ده‌دات چییه هاوڕێیان؟ ئیدرسی به‌دلیسییه له نێومان. ئه‌و ئیدریس بهدیلسییه... ئێمه ٣ی ئایاری ٢٠١٦ له ناو په‌رله‌مانی تورك له ئه‌نقه‌ره عوسمان بایده‌میر و ئیبراهیم خه‌لیل یڵدزمان له بیر نه‌چووه. ئێمه له ٢٤ی حوزه‌یران ئه‌و ناپاكیه‌ی ئیدریسی به‌دلیسی بۆ سه‌ركه‌وتن (بردنه‌وه) ده‌گۆڕین".
پێناسه‌كردنی ئیبراهیم خه‌لیل یڵدز به سیمبولی مێژوویی "ئیدریسی به‌دلیسی" و ناپاكی دانه‌پاڵی له‌لایه‌ن كاپڵانهوه له هه‌مان رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستووری په‌رله‌مانی توركیا ده‌نگه‌ده‌نگی له نێوان په‌رله‌مانتارانی بازنه‌ی ئورفای هه‌ردوو فراكسیۆنی هه‌ده‌په و ئاك پارتی لێكهوتهوه.
له ئاكامی ئه‌و هێرشه چه‌كداریه‌ی پێرێ له سروچ كرایه سه‌ر ئه‌ندامانی ئاك پارتی چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه برایه‌كی په‌رله‌مانتاری ئاك پارتی ئیبراهیم خه‌لیل یڵدزیان له ناوه و هه‌شت كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.