Ramazan Ercan,Hemın Othman Mohammed
12 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2017
ئیزمیر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، له كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ئیزمیر گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی شەوی ١٥ی تەمووز، یڵدرم رایگه‌یاند: "ئەو رۆژە دەڵێم هاوڕێ بۆردومانی خەڵک دەکەن ئەم فرۆکانە، فرۆکەکان لابەرن، دووریانخەنەوە، دەڵێت 'وەڵام فەرمانی نووسراومان دەوێت' گوتم بەیانی مۆڵەتی نووسراوت دەدەمێ. ئێستا مۆڵەتی نووسراو لەوێیە، با بەهەوەسی خۆی یادگاری بنووسێتەوە. ئەمەش شتێکمان نیشان دەدات ئەم سیستەمە هەڵەی تێدایە. من نەمتوانی وەڵامی نەوەکەم بدەمەوە. پێم دەڵێت باپیرە ئەمانە سەربازی ئێمە نین؟، بۆچی بۆردومانی خەڵک دەکەن؟، منداڵێکی ١١ ساڵ ئەمە دەڵێت، ئێوە چی دەڵێن، رۆژی یەکشەممە وەڵامی ئەمە دەدرێتەوە".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و چاكسازییانه‌ی کە ئەنجام دراوە بۆ هه‌موو پارته‌كان ده‌بێت و، گوتی: "بۆ ئه‌وه نانووسرێت كه به كه‌ڵكی ئاك پارتی دێت. دڵنیام رێگای ده‌سه‌ڵات له‌به‌رده‌م هه‌ر كه‌سێكدا ده‌كاته‌وه كه كار ده‌كات، هه‌وڵده‌دات و چووبێته دڵی گه‌له‌وه. رێگای ده‌سه‌ڵات له‌به‌رده‌م هه‌ر كه‌سێكدا ده‌كاته‌وه كه توركیای له ئامێز گرتبێت، به‌ڵام رێگای ده‌سه‌ڵاتیش له‌وانه داده‌خات كه ده‌ڵێن 'من جوداخوازم، ده‌بمه پارتی ناوچه‌یی، من بۆ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فڵان گرووپی كاریگه‌ر كار ده‌كه‌م، یان فڵان گرووپی ئایینی كارده‌كه‌م'. رێگای جوداخوازیی و جیاكاریی داده‌خات، رێگای یه‌كگرتوویی و پێكه‌وه‌یی ده‌كاته‌وه، سیستمه‌كه ئه‌وه‌یه. ئه‌وه چ زیانێكی هه‌یه بۆ نیشتمان؟".
یڵدرم گوتیشی: "ئه‌و بڕیاره‌ی ئێوه ده‌یده‌ن له‌سه‌ر سه‌ر و چاومانه، ئه‌رێنی بێت یان نه‌رێنی. چاوه‌ڕێی ئه‌و له ئێمه مه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر 'نه‌خێر' سه‌ربكه‌وێت دوژمنه‌كانمان له ئیزمیر ده‌خه‌ینه ده‌ریاوه. ئه‌و قسانه له ئێمه ناوه‌شێته‌وه. ئێمه ئه‌وه ناڵێین و به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین. ئه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌لێن زیاتریش رۆیشتوون. ئه‌گه‌ر 'به‌ڵێ' سه‌ربكه‌وێت، چۆن یۆنانمان كرده ده‌ریاوه، ئێوه‌ش ده‌كه‌ینه ده‌ریاوه. ئێمه ده‌ڵێین، ئه‌گه‌ر 'به‌ڵێ' سه‌ربكه‌وێت، ئه‌وانیش بانگدهكهین و روومه‌تیان ماچ ده‌كه‌ین. كاری ئێمه خۆشه‌ویستییه و رق و كینه نییه. كینه له‌ئێمه ناوه‌شێته‌وه. رق و كینه له بیروباوه‌ڕی ئێمه و ئه‌م گه‌له ناوه‌شێته‌وه".