Sangar Hamad Azeez
24 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر تێكشكاندنی یه‌ک به‌یه‌كی درۆ، هاوپه‌یمانییه پیس و یارییه‌كانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه و داعش. ئه‌و بكوژه خوێن‌ڕێژ و ئه‌و رێكخراوانه‌ی بوێریان ده‌ده‌نێ، ناتوانن داهاتووی گه‌نجانی وڵاته‌كه‌مان زه‌وت بكه‌ن".
بینالی یڵدرم لەمیانی به‌شداریكردنی له شەشه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی پارته‌كه‌ی له پارێزگای ماڵاتیا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
یڵدرم گوتی: "به‌شێكی گرنگی سنووره‌كانمان له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان پاك كردووەته‌وه. سه‌ربازانمان بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل زیانیان پێنه‌گات زۆر هه‌ستیارانه جوڵە دەکەن. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێمه فێری پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل بكه‌ن با سه‌یری مێژووی پڕ له شه‌رمه‌زاری خۆیان بكه‌ن و دواتر قسه بكه‌ن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر تێكشكاندنی یه‌ک به‌یه‌كی درۆ، هاوپه‌یمانییه پیس و یارییه‌كانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه و داعش. ئه‌و بكوژه خوێن‌ڕێژ و ئه‌و رێكخراوانه‌ی بوێریان ده‌ده‌نێ، ناتوانن داهاتووی گه‌نجانی وڵاته‌كه‌مان زه‌وت بكه‌ن".
لەبارەی هاوپه‌یمانییەتی هه‌ڵبژاردن، بینالی یڵدرم گوتی: "ئیدی هاوپه‌یمانییه نهێنییه‌كان ناهێڵین. هه‌موو شتێک له‌به‌رده‌م گه‌لدا ده‌بێت. به‌ڵام هەرچی کردمان نه‌مانتوانی جه‌هه‌په‌ی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی دڵخۆش بكه‌ین. دەستبەجێ کەوتنە پلارتێگرتنمان".
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: "یه‌كێك هاتووه و ده‌ڵێت 'هاوپه‌یمانی كۆمار داواكارییه‌كی بێڕه‌وشته'. ئه‌وه چی دهمدرێژییهكه. تۆ چۆن هاوپه‌یمانی كۆمار كه ناوی گه‌لی تێدایه به‌وه ده‌چوێنی. ئه‌وان كه بیرۆكه‌یه‌كیان پێ به‌رهه‌م نایه‌ت، توڕه ده‌بن، قسه‌ی نابەجێ ده‌كه‌ن و ناشیرن ده‌بن".