Soner Kılınç,1 23
24 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2018
عه‌فرین -AA
چوار گوندنشین كه له كۆگایه‌ک له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه له گوندی ماسكاه سه‌ر به ناحیه‌ی راجۆ له ده‌ڤه‌ری عه‌فرین ده‌ستگیركرابوون و هه‌رچوارده‌وریان به مین و بۆمبی چێندراو ته‌نرابوو، له باره‌ی زوڵم و سته‌مكاری یه‌په‌گه بۆ ئاژانسی ئادۆڵو دوان.
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له ئۆپه‌راسیۆنێكدا نازڵی (٧٥ ساڵ)، شوكری عوسمان (٩٠ ساڵ) حه‌سه‌ن موسلیم (٦٥ ساڵ) و حسن به‌كری (٤٥ ساڵ)یان رزگاركرد كه له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌یه‌ده له كۆگایه‌كدا ده‌ستگیركرابوون و هه‌ر چوارده‌وریان مینڕژكرابوو.
دوای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و بۆمبه‌كان، سه‌ربازان هه‌ر چوار كه‌سه‌كه‌یان رزگار كرد و گه‌یاندیاننه گوندێكی ئارامتر و جلوبه‌رگ و خۆراكی پێویستیان پێ دان.
شوكری عوسمان به په‌یامێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه پێنج ساڵه گونده‌كه‌یانی داگیركردووه به بینینی سه‌ربازانی توركیا له گونده‌كه هەڵاتوون.
عوسمان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تیرۆریستان هەڵاتوون و خۆی، هاوسه‌ره‌كه‌ی، براژنەكهی و خزمێكییان قۆڵبه‌ست كردووه له كۆگادا، گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌ستینه‌وه، ده‌وروبه‌ریان به مین و بۆمب ته‌نین. سه‌ر له ئێواره سه‌ربازانی توركیا هاتن و ئێمه‌یان رزگار كرد. دواتر نانیان پێداین. خوا لێیان رازی بێت".
نازلی عوسمانی هاوسه‌ری شوكرو عوسمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چوار منداڵی هه‌یه و له یه‌په‌گه ترساون، په‌نایان بۆ توركیا هێناوه.
نازلی عوسمان باسی له‌وه‌كرد، كاتێك هه‌واڵی ئه‌وه‌یان پێگه‌یشتووه كه سه‌ربازی توركیا گه‌یشتووه‌ته گونده‌كه‌یان، تیرۆرستان له کۆگایەکدا خۆیان شاردووه‌ته‌وه.
نازلی عوسمان باسی له براكه‌شی كرد كه له سته‌مه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د هه‌ڵاتووه و په‌نای بۆ خوشكه‌كه‌ی بردووه، له‌وێش یه‌په‌گه سته‌می لێكردوون.
یه‌كیكی دیكه له گوندنشینه‌كان به‌ناوی حوسه‌ین شێخ به‌كر، باسی له‌وه‌كرد چوار منداڵی هه‌یه و دوای له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی، په‌نای بۆ توركیا بردووه و گوتی،"یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، هه‌رچیمان هه‌بوو لێیان زهوتكردین".