Mümin Altaş,Mazın Asad
24 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2018
عوسمانیه - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژهی بهوه دا كه ههرگیز رێگه به گەیاندنی هاوكاری چهك بۆ رێكخراوانی تیرۆریستی پهیهده/پهكهكه بۆ عهفرین نادهن و گوتی: "ھەرگیز چاو پۆشی لە بەکارھێنانی تیرۆریستان وەک قەڵغان ناکەین جا ناو، ناسنامەی ھەرچییەک بێت و رازیش نابین. ئەو کاروانانەی گوایە بە مەبەستی ھاوکاری بۆ تیرۆریستان لە دژی ئۆپەراسیۆنەکەمان بەڕێ کەوت، لەوبارەیەوە ھەڵوێستی روون و ئاشکرای ئێمەی دەرخست. لەمەودواش لە بەرامبەر ئەم ھەوڵانە، دووبارەی وەڵاممان بەم شێوەیە دەبێت".
ئهردۆغان لهمیانی بهشداریكردنی له شهشهمین كۆنگرهی لقی ئاك پارتی له شاری عوسمانییه گوتارێكی پێشكهش كرد.
سهركۆماری توركیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا لە چالاکی خراون، گەیشتووە هەزارو ٩٥١ تیرۆریست.
ئەردۆغان ئاماژهی بهوه دا كه ههرگیز رێگه به گەیاندنی هاوكاری چهك بۆ رێكخراوانی تیرۆریستی پهیهده/پهكهكه بۆ عهفرین نادهن و گوتی: "ھەرگیز چاو پۆشی لە بەکارھێنانی تیرۆریستان وەک قەڵغان ناکەین جا ناو، ناسنامەی ھەرچییەک بێت و رازیش نابین. ئەو کاروانانەی گوایە بە مەبەستی ھاوکاری بۆ تیرۆریستان لە دژی ئۆپەراسیۆنەکەمان بەڕێ کەوت، لەوبارەیەوە ھەڵوێستی روون و ئاشکرای ئێمەی دەرخست. لەمەودواش لە بەرامبەر ئەم ھەوڵانە، دووبارەی وەڵاممان بەم شێوەیە دەبێت".
سهركۆماری توركیا گوتیشی: "ئێمە سپاردەی ئەوان(شەھیدەکان) وەک چاومان دەپارێزین و ھەرگیز ئەم نیشتمانە رادەستی سەگەکان ناکەین. یەک یەک باجی رشتنی خوێنی شەھیدەکان و ئەو تاوانانەی ئەنجامیان داوە، دەدەن".
ئهردۆغان لهبارهی هاوپهیمانییهتی پارتهكان له ههڵبژاردن رایگهیاند: "سوپاس بۆ خوا بەردی بناغەی ئەم هاوپهیمانییهتهمان دانا و ئیتر ئەم هاوپهیمانیهتییهمان رەوانەی پەرلەمان کرد. لەگەڵ ئەمەدا ساڵی ٢٠١٩ بۆ ئێمە دەبێتە ساڵی رێککەوتن. ھیوا دەخوازم ئەم پێکەوەییە ھەمیشەیی بێت. خوا یار بێت ئەم پێکەوەییە پتەوتر دەبێت و دەبێتە ئامرازێک بۆ ئایندەی وڵات. با لایەنە دیارەکان باش بزانن ئەم رێککەوتنە چییە و باشیش دەیبینین. خوا یار بێت لەگەڵ ئەم هاوپهیمانییهتهدا تورکیا تۆخمی قۆناغێکی نوێ بەرهەم دەھێنێت".
سهركۆماری توركیا ههر لهوبارهیهوه گوتیشی: "لە سەرانسەری وڵاتدا، بە تایبەتی لەگەڵ بەڕێز باخچەلی پێکەوە لەم هاوپهیمانییهتهدا بەھێزتر دەبین و سوپاس بۆ خوا توانایەکی زۆر گەورەتر بەدەست دەھێنین. خوا یار بێت ئەم توانایە دەبێتە نموونەیەک لە وڵاتەکەمان. ئەمە دەبێتە ھۆی دانانی بناغەیەکی نوێ بۆ ئایندەی وڵاتەکەمان".
ئهردۆغان باسی له دۆخی سووریا كرد و گوتی: "لە دراوسێیەکەمان لە سووریا، لە بەر چاوی گشت جیھان، یەک ملیۆن برامان بە تیرۆری دەوڵەت بوونە قوربانی. ھێشتا هەندێک گەمژە ھەن دەڵێن 'با لەگەڵ ئەسەد کۆببنەوە' و 'لەگەڵ ئەسەد ئەم کارە چاک بکەینەوە'. ئێوە لەگەڵ بکوژێکی وەھا کە یەک ملیۆن ھاووڵاتی خۆی کوشتووە، چی چاک دەکەنەوە ".
سهركۆماری توركیا سهبارهت به غوتهی رۆژههڵات رایگهیاند: "ھیچ کاردانەوەیەکی جددیتان لە وڵاتێک بینی و بیست بەرامبەر بە دڕندایەتی لە غوتەی رۆژھەڵات کە چەندین رۆژە بەردەوامە؟ دەڵێن 'سڤیل، سڤیل، سڤیل'. باشە برام ئەوانەی لە غوتەی رۆژھەڵات دەکوژرێن سەربازن؟"
ئهردۆغان ههروهها گوتی: "بەوە گرتویانە "کاری پێویست بەرامبەر بەوانە بکەین کە چەکی کیمیاییان بەکارھێناوە". کاتێک چەکی کیمیایی بەکاردەھێنرێت، ھەزار یان ھەزار و ٥٠٠ کەس دەمرێت. باشە بۆچی بەکارھێنانی چەکی مۆڵەتپێدراو دەخەنه لایەکەوە؟ ئەم یەک ملیۆنە کەسە بە چەکە مۆڵەتپێدراوەکان کوژران، بە بۆمبی بەرمیلی کوژران و بە تانک و تۆپەکان کوژران. باشە گرنگ ھۆکارەکەیە یان ئەنجامەکەی؟ تۆ سەیری ئەنجامەکەی بکە. کاتێک بە چەکی مۆڵەتپێدراو دەکوژیت یاساییە و کاتێک بە چەکی کیمیایی دەیکوژیت نایاساییە. گەمژایەتی وەھا چۆن دەبێت؟"
ئهردۆغان له بهشێكی قسهكانیدا گوتیشی: "ھەموو رۆژێک دووبارە رووبەڕووی شایەتحاڵی ئەم راستییە دەبینەوە، ھەروەکو سەدەیەک لەمەوبەر ، ھەندێک لە ھێزە دیارەکان دووبارە دەیانەوێت ناوچەکەمان قوربانی ململانێی بەرژەوەندی خۆیان بکەن. ئەو داگیرکارانەی بۆنی نەوتیان کردووە، دەیانەوێت سنووری جوگرافیەکەمان بە خوێن و فرمێسک بگۆڕن، بەڵام ھەروەکو سەد ساڵ لەمەوبەر، گەورەترین تەگەرە لە بەردەم ئەم پیلانە خوێناوییانە ھەر تورکیایە".
سهركۆماری توركیا، رهجهب تهیب ئهردۆغان رایگهیاند: "دەمەوێت بە روونی و بە ئاشکرا ئاماژە بەوە بکەم کە ئەمڕۆ بێ رەچاوکردنی مۆڵەت، بەرژوەندی، نیگەرانی و داواکارییەکانی تورکیا، چانسی جێبەجێکردنی ھیچ پرۆژەیەک لە ناوچەکەماندا نییە، ئەگەر مردنیش ھەبێت. ھیچ رێگە چارەیەکی دیکە نییە. بە تایبەتیش ھەرگیز رێگە بە ھاوێشتنی ئەو ھەنگاوانە نادەین کە ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەمان و ئاسایشی گیانی ھاووڵاتیانمان دروست دەکات".
ئهردۆغان گوتیشی: "ئەوانەی دوێنێ بەو بڵاو کردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی، ویستیان وانە بە کۆماری تورکیا بدەن، ئەمڕۆ تەرمەکانیان بەو پارچە پەڕۆ بۆ وڵاتەکانیان دەنێردرێنەوە. ئەوانەی تاکو مانگێک لەمەوبەر رەخنەیان لە ئێمە و وڵاتەکەمان دەگرت، ئەمڕۆ بۆ ئەفەندییە رۆژئاواییەکان دەگیرێن و دەستیان بە گوتنی "ئێمە رزگار بکەن" کردووە. ھیچ سوودی نییە، بۆ کێ دەگیرێن با بگیرێن، لە کێ دەپاڕنەوە با بپارێنەوە، ئێمە وانەی پێویستیان پێ دەدەین".
سهركۆماری توركیا له درێژی قسهكانیدا ههروهها گوتی: "ئەوانەی ناوخۆیی و میللین خۆیان جیادەکەنەوە لەگەڵ ئەوانەی وەک خۆبەخش خزمەتی ئەفەندییە داگیرکارەکان دەکەن. بەداخەوە لە تورکیا لایەنێک ھەیە تەنانەت ئەگەر نیشتمان بووەستێت، گەمژەیە و گوێی لێ نییە. پێویستە ئەمەش بزانین".
سهركۆماری توركیا له كۆتایی قسهكانیدا رایگهیاند: "بەھۆی ھەڵوێستی میللی سەرۆکی گشتی مەھەپە، بەڕێز باخچەلی لە شارەکەی خۆی لە عوسمانییەوە سوپاسی دەکەم. لە ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز بگرە تا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوە وڵات و لە ھەر بابەتێکی پەیوەندیدار بە گەل و وڵاتەکەمان، وەک پیاوێکی دەوڵەت جموجۆڵی کردووە".