Sangar Hamad Azeez
16 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "سنوورەکانی ناتۆ، سنوورەکانی باشووری تورکیایە. ئایا پاراستنی سنوورەکانی ناتۆ کەوتووەتە دەستی تیرۆریستانەوە؟ ئێمە پارێزگاری لە سنوورەکانی خۆمان دەکەین و دەشزانین چۆن سەربکەوین بەسەر ھەر کردەیەکی تیرۆریستی کە ئاراستەی وڵاتەکەمان دەکرێت. لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات وامانکرد. ئەگەر پێویست بکات لە گۆڕەپانی نوێ ئەمە دووبارە دەکەینەوە".
یڵدرم لە میانی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵات بەسەر سەرنووسەرانی رێکخراوی ئانادۆڵو گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "پێویستە راگەیاندن و میدیا خۆیان بنەما و بەھای ئەخلاقی فراوانتر بکەن نەک بە یاسا و سنووردارکردن و قەدەغەکردن. ئەمە رێگای بەرزکردنەوەی متمانەیە بە راگەیاندن و میدیا. بە رێگەی دیکە ئەمە نابێت. لەمبارەیەوە ئەرکی گرنگ دەکەوێتە سەر شانی ھەمووتان".
بینالی یڵدرم جەختی کردەوە لەوەی کە سنوورەکانی تورکیا سنووری ناتۆیە بۆیە پاراستنی نابێت بە تیرۆریستان بدرێت و گوتی: "سنوورەکانی ناتۆ، سنوورەکانی باشووری تورکیایە. ئایا پاراستنی سنوورەکانی ناتۆ کەوتووەتە دەستی تیرۆریستانەوە؟ ئێمە پارێزگاری لە سنوورەکانی خۆمان دەکەین و دەشزانین چۆن سەربکەوین بەسەر ھەر کردەیەکی تیرۆریستی کە ئاراستەی وڵاتەکەمان دەکرێت. لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات وامانکرد. ئەگەر پێویست بکات لە گۆڕەپانی نوێ ئەمە دووبارە دەکەینەوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: "بە ئاشکرا بانگھێشتی ھاوپەیمانەکانمان دەکەین. نیازتان بە ئاشکرا بخەنەڕوو. ئایا ئێوە لە چوارچێوەیەکی گونجاو و لەسەر بنەمای ئەرکەکانی بە ئەندامبوون لە ناتۆ جوڵە دەکەن؟ یان بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ ئەو تاقمانەی کە لە ناوە و دەرەوە، بوونەتە سەر ئێشە بۆ تورکیا؟ بڕیاردان لەسەر ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە".