ھەناردەی تورکیا لە تشرینی دووەمدا بەڕێژەی ١،٣ لە سەدا زیادی کردووە
ھەناردەی تورکیا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، بەڕێژەی ١،٣ لە سەدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢٢.٥٣٦ ملیار دۆلار.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
ھەناردەی تورکیا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، بەڕێژەی ١،٣ لە سەدا زیادی کردووە.
دەستەی ئاماری تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھەناردەی وڵاتەکەی لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، بەڕێژەی ١،٣ لە سەدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢٢.٥٣٦ ملیار دۆلار.
ڕاشیگەیاندووە کە ھاوردەکانی تورکیا لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٢،٦ لەسەدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٣٠.٥١٨ ملیار دۆلار.
باسی لەوەش کردووە کە کورتھێنانی بازرگانی لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێژەی ٦،٣ لە سەدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە حەوت ملیار و ٩٨٢ ملیۆن دۆلار.
