Mazın Asad
07 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەوانەی لە ماوەی ٢٠-٣٠ ساڵی رابردوو چاویان بڕیوەتە ئەزموونی وڵاتەکەمان، پێدەچێت خۆیان لە ئاوێنەیەکی گەورە بینیبێت. گەلەکەمان لە ١٥ی تەمووز ھەڵوێستێکی وای بەمانە نیشان داوە کە نەک وەک دێو بەڵکو وەک مێشولە دەریانی خستووە".
ئەردۆغان لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵات لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی ئیستانبوڵ گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند: "لە شوێنێک کە ناتوانرێ بە ئاسایی بیرۆکەکان تاوتوێ بکرێت، توندوتیژی دێتە ئاراوە. بۆیە ئێمە بە مەرجی نیشاندانی رێز بەرامبەر بە مافەکان، تـا کۆتایی بەرگری لە ئازادی بیرو بۆچوون دەکەین و پشتیوانی لێ دەکەین. لە ماوەی ١٤ ساڵی دواییدا ئێمە زۆرێک لە قەدەغەی سەر کیبۆرد، لافیتە، پیت و وشەمان ھەڵگرت. ١٠ ساڵە ئێمە لە جیاتی تێڕوانینی تاکڕەویی کە زیانی بە ژیانی نووسین و بۆچوونمان داوە، جیاوازییەکانمان وەک دەوڵەمەندییەک بینی و رێگەمان بۆ ئەم بۆچوونە کردەوە".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەوانەی لە ماوەی ٢٠-٣٠ ساڵی رابردوو چاویان بڕیوەتە ئەزموونی وڵاتەکەمان، پێدەچێت خۆیان لە ئاوێنەیەکی گەورە بینیبێت. گەلەکەمان لە ١٥ی تەمووز ھەڵوێستێکی وای بەمانە نیشان داوە کە نەک وەک دێو بەڵکو وەک مێشولە دەریانی خستووە".
سەرکۆماری تورکیا لە بەشێکی قسەکانیدا رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوانە رێک نەکەوتین کە ئازادی بیر و بۆچوون تەنھا وەک بیرۆکەی خۆیان دەخەنەڕوو، ھەڵبەتە رێکیش ناکەوین. چونکە ئێمە میراتگری ئەو شارستانییەتەین کە مرۆڤ وەک بە شکۆترین دروستکراو دەبینێت. ئێمە بە بۆچوونی لەبەر پەروەردگار دروستکراوەکانمان خۆش دەوێت، رێز لە گشت مرۆڤەکان دەگرین. بەھۆی ئەوەی بەم شێوەیەیە، تەنانەت گرفتێکی بچووکیشمان لەبارەی ئازادی و زۆرینە نییە. لەگەڵ زۆرێک لە گرووپەکانی باوەڕ و بیرۆکەکان لە وڵاتەکەمان و گشت شوێنێکی جیھان ئاڵۆگۆڕی بۆچوونمان کردووە".
ئەردۆغان ھەروەھا گوتی: "ئێمە لە جیاتی گەنجانێکی نەفام کە بێ پرسیارکردن و بیرکردنەوە ملکەچ بن، پێویستمان بە گەنجانێک ھەیە کە بزانێت بەرگری لە چی دەکات و خەبات لە پێناوی چی دەکات و بۆ ئەمەش خاوەن چ کەسایەتییەکی پێویستە. لە شەوی ١٥ی تەمووز بینیمان کە ئەو گەنجانەی خاوەن ئەم سیفەتەن، لەکاتی پێویستدا بێ ھیچ لارییەک، گیانی خۆیان بۆ وڵات، گەل و ئایندەی دەبەخشن".