توركيا, هونەر و كلتوور

گیانلەبەرە کێوییەکان لە بەهاردا پارکی نیشتمانیی چیای ئاگرییان رەنگاوڕەنگتر کردووە

- پارکی نیشتمانیی چیای ئاگری کە گەورەترین پارکی نیشتمانییە لەسەر ئاستی تورکیا، بەهۆی دەوڵەمەندی بە گژوگیای سروشتییەوە لە وەرزی بەهاردا ژمارەیەکی زۆر گیانلەبەری کێوی رووی تێدەکەن.

Hüseyin Yıldız, 1 23  | 22.05.2022 - نوێکردنەوە : 23.05.2022
گیانلەبەرە کێوییەکان لە بەهاردا پارکی نیشتمانیی چیای ئاگرییان رەنگاوڕەنگتر کردووە گیانلەبەرە کێوییەکان لە بەهاردا پارکی نیشتمانیی چیای ئاگرییان رەنگاوڕەنگتر کردووە

Iğdır

ئیدر – AA

پارکی نیشتمانیی چیای ئاگری کە گەورەترین پارکی نیشتمانییە لەسەر ئاستی تورکیا، بەهۆی دەوڵەمەندی بە گژوگیای سروشتییەوە لە وەرزی بەهاردا ژمارەیەکی زۆر گیانلەبەری کێوی رووی تێدەکەن.

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار، بارانی بەهارە و توانەوەی بەفری سەر چیاکان، گژوگیای سروشتی لەو پارکە نیشتمانییە زیاتر دەڕسکێت، بەمهۆیەیشەوە ژمارەیەکی زۆر باڵندەی کێوی و زیندەوەر کە بەشێکی زۆریان بڕبڕەدار و شیردەرن رووی تێدەکەن.

ئەم پارکە نیشتمانییە کە چواردەوری چیای ئاگری داوە، لوتکەکەی پێنج هەزار و ١٣٧ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و بەرزترین لوتکەی تورکیایە، یەکێکە لە دەوڵەمەندترین ناوچەکانی تورکیا بە گژوگیای سروشتی و گیانلەبەری کێوی.

- "بە توانەوەی بەفر تەواوی مێرگەکان گوڵیان گرتووە"

رێکخەری زانستی کۆمەڵەی باکوور و باشوور، ئەمرا چۆبان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە، ئەمساڵ بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو، ئاستی ئاو لە پارکە نیشتمانییەکە زیادیکردووە، گوتی: "لەگەڵ توانەوەی بەفر چیای ئاگری خرۆشا و گەشایەوە و تەواوی مێرگەکان گوڵیان گرتووە. پەپوولەکان و باڵندەکانیش روو لە پارکەکە دەکەن. زۆری ئاستی ئاو و بەفر لەم ساڵدا بووەتە هۆی ئەوەی گیانلەبەرە کێوییەکان ئاسانتر جموجۆڵ بکەن و زاوزێکردنیشیان پڕبەرهەمتر دەبێت".

ناوبراو بیری خستەوە کە پارکی نیشتمانیی چیای ئاگری کە گەورەترین پارکی نیشتمانییە لەسەر ئاستی تورکیا و گوتی: "رووبەرەکەی ٨٨ هەزار هێکتار زەوییەوە و چەمی کاراسویش دەگرێتە خۆی. ئەم پارکە نیشتمانییە کە چواردەوری چیای ئاگری داوە، لوتکەکەی پێنج هەزار و ١٣٧ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و بەرزترین لوتکەی تورکیایە و بە میچی تورکیا ناسراوە، چیای ئاگری تاکە چیایە کە لە تورکیا بەستەڵەکی هەیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın