Andaç Hongur Erpehlivan,Kaan Bozdoğan
02 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2021
ساكاریا – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "هەرچەندە هەندێک کەس لە گوتنی هەرجۆرە درۆ و بوختانێک لە بارەی پیشەسازی به‌رگریی وڵاتەکەمانەوە سڵیان نەدەکردەوە، بەڵام توانیمان وڵاتەکەمان بکەینە مارکە لەم بوارەدا".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له ساكاریا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئەردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌وان ١٩ ساڵه خزمه‌ت و وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له توركیا، گوتی: "هەرچەندە هەندێک کەس لە گوتنی هەرجۆرە درۆ و بوختانێک لە بارەی پیشەسازی به‌رگریی وڵاتەکەمانەوە سڵیان نەدەکردەوە، بەڵام توانیمان وڵاتەکەمان بکەینە مارکە لەم بوارەدا. ئه‌وان بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت ده‌گه‌ینه ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌بنه هۆی مسۆگه‌ربوونی سه‌ربه‌خۆیی و داهاتووی توركیا".
به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له كاتێكدا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه ته‌نانه‌ت وڵاتانی پێشكه‌وتووش بێچاره بوون به‌رامبه‌ر كێشه‌كان، كه‌چی توركیا له هه‌موو بوارێكدا به‌ره‌وپێش چوو، ئه‌ردۆغان گوتی: "هەڵمەتی کوتان بەخێرایی بەڕێوەدەچێت. پشت بەخوا بەم نزیکانەش دەست بە بەکارهێنانی ڤاکسینی خۆماڵی دەکەین".