Yıldız Nevin Gündoğmuş
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند "پەردەپۆشکردنی ستەمکارییەکانی ئەو وڵاتانەی خۆیان بە بەهێز، مەزن، خۆشگوزەران و نەبەرد دەبینن، چیتر بەشی فریودانی سیاسیی و دیپلۆماسیی ناکات".
له میانی رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی ساڵی دادیی ٢٠٢٠-٢٠٢١ له بنكه‌ی كولتووری بێشته‌په له ئه‌نقه‌ره، ئه‌ردۆغان هیوای خواست ساڵی نوێی دادی ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌ل و وڵات به تایبه‌ت كارمه‌ندانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
رەجەب تەیب ئەردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پەردەپۆشکردنی ستەمکارییەکانی ئەو وڵاتانەی خۆیان بە بەهێز، مەزن، خۆشگوزەران و نەبەرد دەبینن، چیتر بەشی فریودانی سیاسیی و دیپلۆماسیی ناکات و گوتی: "ئیدی ئه‌و تێڕوانینه ناڕاسته‌ی پێی وایه كه چه‌ند كۆمه‌ڵگایه‌تی دیاریكراو خاوه‌ن دیموكراسی، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانین و جگه له‌وان كه‌س گرنگ نییه ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌ش بكرێت، ئاشكرا بووه".
سەرکۆماری تورکیا به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كار‌و چالاکییەکانیان لە دەریای ناوەڕاست و دەریای ئیجەدا، بۆ بەدەستهێنانی ماف و دادپەروەرین و گوتی: "وه‌ك بڵێی سەرجەم وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر كه مافیان له فره‌یی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا هه‌یه له هه‌وڵی داڕووخاندندان، ئه‌مەیش به‌ته‌واوی نموونه‌یه‌كی داگیرگه (كۆڵۆنیاڵی) سه‌رده‌مه. کێشمەکێشمکردن لەسەر دوورگەیەکی ١٠ کیلۆمەتری و چاوپۆشی کردن لە گەورەیی ٧٨٠ هەزار کیلۆمەتری تورکیا، روونترین نموونەی نادادپەروەرییە. ئیدی بێزاربووین لەم چاواشەکاریانە. هەوڵدانی وڵاتێک کە تەنانەت سوودی بۆ خۆشی نییە بۆ دەستەمۆکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی و ناوچەیی وەک تورکیا بووەتە شتێکی گالتەجاری".
سەرکۆمار ئەردۆغان جه‌ختی له‌وه‌یش كرده‌وه كه به‌ره‌كانی نه‌یاری و دژایه‌تی چه‌ند یه‌كگرتووش بن به‌رامبه‌ریان، به‌ڵام ناتوانن پێشكه‌وتنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رابگرن.