Muhammet Tarhan,Behlül Çetinkaya
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند "لهگهڵ چارەسەرێکی هاوبەشداین لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کە لەگەڵ هەموو لایەکدا لهسهر مێزی گفتوگۆ دانیشین و دانوستان بکەین بۆ بهشكردنێکی دادپەروەرانە بۆ ههمووان، ئەگەر پڕچەککردن کە سنووری ( رێککەوتنەکانی دوورگەی مەیس) ببەزێنێت رووبدات، زەرەرمەند یۆنان دەبێت".
مەولود چاوشئۆغڵو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی جەزائر، سابری بوقادم کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشی ساز کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو باسی لەوە کرد کە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و جەزائر لە هەموو بوارەکاندا بەردەوام لەو پەڕی باشیدان، بە پێویستیشی زانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان زیاتر بەرەوپێش ببرێن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ هاوتا جەزائریەکەی، باسیان لە بابەتە هەرێمییەکان کردووە بەتایبەتی لیبیا.
مەولود چاوشئۆغڵو سەبارەت بە پێشهاتەکانی دوورگەی مەیس رایگەیاند ''لەم دواییانەدا بەتایبەتی ئەو هەنگاوە تاک لایەنانەی یۆنان گرتنیەبەر کۆمەڵە هەنگاوێکن بۆ وەلانانی تورکیا. ئێمە هەمیشە ئەوە دەلێین کە لهگهڵ چارەسەرێکی هاوبەشداین لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کە لەگەڵ هەموو لایەکدا لهسهر مێزی گفتوگۆ دانیشین و دانوستان بکەین بۆ بهشكردنێکی دادپەروەرانە بۆ ههمووان. ئەگەر پڕچەککردن کە سنووری ( رێککەوتنەکانی دوورگەی مەیس) ببەزێنێت رووبدات، زەرەرمەند یۆنان دەبێت".