Ferdi Türkten,1 23
28 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2019
ئه‌رزه‌ڕۆم - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له ئه‌رزه‌ڕۆمه‌وه خۆرێكی نوێ به‌رز ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ته‌ماشاكه‌ن چی ده‌ڵێت؟ ده‌ڵێت 'كوردستان'. په‌یكه‌ری سه‌رۆی رێكخراوی تیرۆریستی جوداخواز داده‌نێن، ئه‌وه ده‌ڵێت. هه‌تا ئه‌م گیانه له‌م جه‌سته‌یه‌دا بێت، هه‌تا ئێوه ئه‌م ئه‌ركه به‌م برایانه‌تان بده‌ن بزانن كه‌وا له‌م وڵاته‌دا نه‌ك په‌یكه‌ر دانانێن، به‌ڵكو سه‌ره‌تا با خۆیان رزگار بكه‌ن".
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری پارته‌كه‌یدا له ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند:
"ئه‌مڕۆ له ئه‌رزه‌ڕۆمه‌وه خۆرێكی نوێ به‌رز ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ته‌ماشاكه‌ن چی ده‌ڵێت؟ ده‌ڵێت 'كوردستان'. په‌یكه‌ری سه‌رۆی رێكخراوی تیرۆریستی جوداخواز داده‌نێن، ئه‌وه ده‌ڵێت. هه‌تا ئه‌م گیانه له‌م جه‌سته‌یه‌دا بێت، هه‌تا ئێوه ئه‌م ئه‌ركه به‌م برایانه‌تان بده‌ن بزانن كه‌وا له‌م وڵاته‌دا نه‌ك په‌یكه‌ر دانانێن، به‌ڵكو سه‌ره‌تا با خۆیان رزگار بكهنناتوانن ئه‌م وڵاته به‌ش به‌ش بكه‌ن. كوردستان له باكووری عێراقه. ئه‌گه‌ر زۆریان خۆشده‌وێت با بچنه ئه‌وێ. له وڵاتی مندا خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو هه‌یه، ئه‌وه ئه‌رزه‌ڕۆم. له وڵاته‌كه‌ی مندا باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو هه‌یه. له وڵاته‌كه‌ی مندا ده‌ریای ره‌ش هه‌یه. له وڵاته‌كه‌ی مندا ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌یه. له وڵاته‌كه‌ی مندا ناوه‌ڕاستی ئانادۆڵو، ئیجه، مارمارا هه‌یه به‌ڵام ناوچه‌یه‌ك نییه به ناوی 'كوردستان'. هه‌رگیز رێگه‌مان به‌و دابه‌شكارییه نه‌داوه و رێگه‌یشی پێ ناده‌ین".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر دروشمی یه‌ك گه‌ل، یه‌ك ئاڵا، یه‌ك نیشتیمان و یه‌ك ده‌وڵه‌ت كرده‌وه و گوتی: "ئێستا كێن ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان خستۆته ناو ده‌ستی یه‌ك؟ جه‌هه‌په، هه‌ده‌په به‌ناو پارتی باش (ئییی پارتی) و به داخه‌وه پارتی سه‌عاده‌ت. هه‌ر چواریان پێكه‌وه‌ن".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به فه‌رمووده‌ی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د دا كه ده‌فه‌رمووێ "مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌وه حه‌شر ده‌كرێت كه خۆشی ده‌وێت" و گوتی: "ئێستا تۆ ناوی هاوڕێكه‌تم پێ بڵێ كێیه تا پێت بڵێم كێیه. خوشك و برا به‌ڕێزه‌كانم ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتربن خووی یه‌كتر ده‌گرن. ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان خستۆته ناو ده‌ستی جه‌هه‌په وه‌ك ئه‌ویان لێ دێت، به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ئییی پارتی و هه‌ده‌په‌ش. ئێستا ئه‌وان هاوپهیمانییهتییهكیان پێكهێناوه، ئێمه‌ش ئه‌و هاوپهیمانیهمان پێكهێناوه. ناوی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ئێمه هاوپه‌یمانی جومهوره. له ١٥ی تهمووز ده‌ستی پێكردووه له ١٥ی ته‌مووزه‌وه تا ئێستا به ڕۆحیه‌تی ٧ی ئاب له یه‌نی كاپییهوه هه‌نگاو ده‌نێین. خوا یار بێت ئاواتم ئه‌وه‌یه هه‌میشه پێكه‌وه هه‌نگاو بنێین نه‌ك تاكو گه‌یشتنه ئامانجێكی كاتی".