Mesut Varol,İbrahim Yaldız,Sayim Harmancı,Şener Toktaş,Ramal Abdullah Mahmood
28 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2019
وان - AA
به هۆی به‌فربارین و رههێڵهوه رێگای ٧٠١ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له وان، مووش، هه‌كاری و به‌دلیس داخراون.
شاره‌وانی وان رایگه‌یاند، رێگای ٢٤٤ گه‌ڕه‌ك له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و پارێزگایه داخراون.
سكرتێری گشتیی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای مووش، شێخموس یه‌نتور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رێگای ١٦٢ گوند داخراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پارێزگای هه‌كاری هه‌ر به‌هه‌مان هۆوه رێگای ٥٧ ناوچه له شاری هه‌كاری و رێگای ٥٠ گوند و ئاواییش له قه‌زای یوكسه‌كۆڤا داخراون.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای به‌دلیس، ئومیت كورتكان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە رێگای ١٨٨ گوند له پارێزگاکه داخراون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌ر چوار پارێزگا به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌رشه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.